نوێنەری 63 گوندی سنوری قەندیل سەردانی پەرلەمانی كوردستان دەكەن، داواش دەكەن پەرلەمانی كوردستان هەڵوێستی خۆی لەئاست بۆردومانەكان رابگەیەنێت
بۆ گەیاندنی لیستی زەرەرو زیانەكانی گوندنشینانی بناری قەندیل، كە بەهۆی بۆردومانی سوپای توركیاوە زیانیان بەركەوتوە، نوێنەری 63 گوندی سنوری قەندیل سەردانی پەرلەمانی كوردستان دەكەن، داواش دەكەن پەرلەمانی كوردستان هەڵوێستی خۆی لەئاست بۆردومانەكان رابگەیەنێت.
لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا نوێنەری 63 گوندی سنوری بناری قەندیل رایانگەیاند پێویستە پەرلەمانی كوردستان لەئاست دەستدرێژییەكانی سوپای توركیا بێدەنگ و بێ هەڵوێست نەبێت، دەشڵێن ئەوان لیستێكی زەرەروزیانەكانی 63 گوندی بناری قەندیلیان گەیاندوەتە پەرلەمانی كوردستان.
ئاماژەیان بەوەشكرد لەگەڵ سكرتێری پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەتەوەو بەڵێنی ئەوەیان پێدراوە لیژنەیەكی پەرلەمان سەردانی بناری قەندیل بكات بۆ لەنزیكەوە ئاگاداری بارودۆخی هاووڵاتیان.
بۆ چهندین جار هێزە ئاسمانییەكانی سوپای توركیا، سنوورهكانی بناری قهندیل و دەڤەری برادۆستیان بۆردوومان دهكات، دانیشتوانی ئهم سنووره بهكاری ئاژهڵداری و جوتیاری خهریكن، بۆردومانهكانی توركیا وای كردووه ناتوانن به ئارهزووی خۆیان كاریان خۆیان بكهن، شایهنی باسه ئەمەش بەبیانووی هەبوونی بارەگاكانی هێزەكانی پەكەكە لە ناوچەكەدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.