Erbil 38°C دووشەممە 02 ئازار 17:06

یەکێتی: نالۆژیکیانەیە تورکیا بە پشتیوانیکردنی پەکەکە تۆمەتبارمان بکات

یەكێتی وه‌لامى توركیا ده‌داته‌وه‌
کوردستان TV
100%

وتەبێژی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان وه‌لامى لێدوانه‌كه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا ده‌داته‌وه‌، كه‌ گوتبوى یه‌كێتى هاوكارى په‌كه‌كه‌ ده‌كات و ده‌لێت" نالۆژیكیانەیە توركیا یەكێتی تۆمەتبار بكات بە پشتیوانیكردنی پەكەكە و ئەمجۆرە هەڵوێستەی‌ توركیا، پێویستی‌ بەلێكۆڵینەوە هەیەو لەداهاتوویەكی‌ نزیكدا لەگەڵ توركیا گفتوگۆ دەكەین لەسەر ئەم بابەتە.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی" زۆر نالۆژیكییە وتەبێژی حكومەتی توركیا یەكێتی بە یارمەتیدان و پشتیوانی پەكەكە لە باشوور تۆمەتبار بكات لەسەر بنەمای راپۆرتی هەواڵگری، چونكە سیاسەتی یەكێتی دیارە، پەكەكەش بەقسەی یەكێتی لەقەندیل نییە و بەقسەی یەكێتیش ناڕوات.

وتیشى"هەرێمی‌ كوردستان نزیكەی‌ 400 كیلۆمەتر سنووری‌ دراوسێیەتی‌ لەگەڵ توركیا هەیە، بۆیە پێویستە هەردوولا ڕەچاوی‌ بەرژەوەندی‌ یەكتر بكەین و پێویستە هەردوولا لەبری‌ هەڕەشە بكەوینە گفتوگۆ بۆ دەرخستنی‌ ڕاستیەكان".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.