لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهكى بۆ كوردستان تیڤى نێردراوه ، بهڕێوهبهرایهتى پۆلیسى گهرمیان ڕایدهگهێنێت ، شەوی ڕابردوو لەنێو قەزای کەلار لیژنەی تایبەت کەلە پۆلیس و ئاسایش و بەرگری وفریاکەوتن و هاتووچۆی کەلار پێك هاتووه ، ههڵشان بەدانانی بازگەی کاتی و هەڵمەتی دەست بەسەراگرتنی ئۆتۆمبێلی بێ بەڵگەنامە ، ماتورسکێل ، ئۆتۆمبێلی جام ڕەش ، چەکی بێ مۆڵەت بەردەوامی هەیە .
پۆلیس ڕاشیدهگهێنێت ، دوای ئەوەی بەفەرمانی وەزارەتی ناوخۆ ئەم لیژنەیە پێک هێنراو چەن ڕۆژێکە دەستان بەکارەکانیان کردوە و وێڕای کردنەوەی لەزگەی ڕەش و لێکردنەوەی پەردەی زیاتر لە300 ئۆتۆمبێل دەستای بەسەر چەن پارچەچەکیکی بێ مۆڵەت و چەندین بارچە چەقۆدا گرتوە کەبۆ توندوتیژی بەکاردەهێنرێن
ئەم لیژنەیە تاماوەیەکی نادیار بێ چاوپۆشی لەهەرکەس ولایەنێک بەردەوام دەبن لە لێپێچینەوە لەوکەسانەی پێشیلی ڕێنماییەکانیان کردوە .

شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.