Erbil 38°C دووشەممە 02 ئازار 18:51

پارێزگاری بەغدا سەردانى پارێزگاى هەولێرى کرد

لەگەڵ وەزیری ناوخۆ و پارێزگاری هەولێر كۆبووەوە
کوردستان TV
100%

عەتوان عەتوانی پارێزگاری بەغدا سەردانى پارێزگاى هەولێرى كردو لەگەڵ وەزیری ناوخۆ و پارێزگاری هەولێر كۆبووەوە و تاوتوێی چۆنیەتی هاریكاری ئابووری و ئەمنی كرا.

بە گوێرەی ڕاگەیەنراوێكی نوسینگەی پارێزگاری بەغدا، هەریەكە لە پارێزگار و جێگری پارێزگاری بەغدا، ئێستا بەسەردانێك لە شاری هەولێرن، بە مەبەستی تاوتوێكردنی چەند پرسێكی ئەمنی و ئابوری لە نێوان هەردوولادا، بەتایبەت لە پرسی وەبەرهێنان و هاوبەشی ئابووری.

ئاماژە بەوەشكراوە، كە پارێزگاری بەغدا چاوی كەوتوە بە هەریەكە لە كەریم شەنگالی وەزیری ناوخۆ و و نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر، باس لە چۆنیەتی ڕووبەڕوبونەوەی پاشماوەكانی داعش كراوەو جەختیش لەسەر هەماهەنگی ئەمنی نێوان هەردوولا كراوە .

ئاماژە بەوەش كراوە، كه‌ پارێزگاری بەغدا بانگهێشتی پارێزگاری هەولێری كردووە بۆ ئه‌وه‌ى سەردانی بەغدا بكات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.