شەوی رابردوو لە ناوچەی چەمانکێی سەر بە پارێزگای دھۆک 14 ھاوولاتی بەھۆی گازی (ئوکسید کاربۆن) ژەھراوی بوون و دواتر رەوانەی نهخۆشخانهكانىه شارى دھۆک کران و چارەسەری سەرەتایی بۆیان کراوە.
لە کونفڕانسێکی روژنامەوانیدا، دکتور نزار عیسمەت بەرێوەبەری گشتیی تەندروستیی دھۆک رایگەیاند" 14 ھاوولاتیی ناحیەی چەمانگی بەھۆی گازی ئۆکسید کاربۆن ژەھراوی بوونە ، بهلام چارەسەریان بۆ کراوەو ئێستا رهوشى تهندروستیان جێگیره.
وتیشی" چەندین جار حاڵەتی لەم جۆرە روویداوە و ئێمەش بەدواداچوون بۆ ھۆی رووداوەکە دەکەین و داوا له هاولاتیان دهكهین له جوره رووداوانه ئاگادارمان بكهنهوهو ئێمهش ئهوهى پێویست جێبهجێ دهكهین .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.