Erbil 38°C دووشەممە 02 ئازار 20:51

بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ هاووڵاتییەک گیانی لەدەستدا و 5ی دیکه‌ش برینداربوون

بەپێی ماددەی 24 هاتووچۆ شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە ڕاگیراوە
کوردستان TV
#7
100%


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەسەر ڕێگای سەیدسادق-سلێمانی ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕا و تیایدا هاوڵاتییەك گیانی لەدەستدا و پێنجی دیكەش برینداربوون، دەشڵێت: سەرجەم قوربانیانی ڕووداوەكە بەڕەگەز عەرەبن و دانیشتوی سەیدسادقن.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 9-7-2018 ، لەسەر ڕێگای سەیدسادق – سلێمانی ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕاو بەهۆیەوە هاوڵاتی (أ ، ف ، م) لەدایكبووی 1973 گیانی لەدەستداو پێنج هاوڵاتی تریش بریندار بوون .

دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەكان تەرمی هاوڵاتییەكە ڕەوانەی پزیشكی دادوەری شاری سلێمانی كراو بریندارەكانیش بۆ نەخۆشخانە گواسترانەوە .
جێی باسە سەرجەم قوربانیانی ڕوداوەكە بەڕەگەز عەرەبن و دانیشتوی سەید سادقن .

لەئێستاشدا لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەید سادقەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە كراوەتەوە و بەپێی ماددەی 24 هاتووچۆ شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە ڕاگیراوە .

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.