ئێواره‌ى ڕۆژى سێشه‌ممه 10 - 7 -2018 به‌ئاماده‌بوونی (هەردە ڕەئوف) سەرۆکی نوێنەرایەتی لیژنەی ئۆڵۆمپی سلێمانی خەڵاتی ڕێز لێنان به‌خشرا بە (ئاسیا عەزیز)کچه یاریزان وپاڵەوانی هەڵبژاردەی عیراق دوایی ئه‌وه‌ی به‌شداری له پاڵاوتنه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی كچانی عێراق كرد بۆ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان ، ئاسیا عه‌زیزی كچه یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه و پاڵه‌وانی عێراق دوایی تۆماركردنی ژماره‌یه‌كی نوێ له یاری هه‌ڵدانی ڕم بووه یه‌كێك له دیارترین یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی گۆڕههپان و مه‌یدانی عێراق .
ئاسیا له‌و پاڵاوتنه‌دا ژماره‌ی پێونه‌یی عێراقی شكاند دوایی ئه‌وه‌ی 36,49 مه‌تر توانی ڕمه‌كه هه‌ڵ بدات و به‌و ئه‌نجامه‌ش كیژه تازه‌پێگه‌یشتووه‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه توانی ژماره‌ی پێوانه‌یی عێراق بشكێنێت .
لەبارەگای نوێنەرایەتی لیژنەی ئۆڵۆمپی سلێمانی بەئامادەبونی (هەردە رەئوف)سەرۆکی نوێینەرایەتی و(زانا قادر)ئەندامی مه‌كته‌بی تەنفیزی لیژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان و ئە میندارو ئەندامانی نوێنەرایەتی یه‌كێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی سلێمانی به هاوكاری نوێنەرایەتی سلێمانی لیژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان خه‌ڵات و ڕێزلێنان بۆ هه‌ریه‌ك له كچه پاڵه‌وان ( ئاسیا عه‌زیز و دكتۆر ئه‌حمه‌د به‌هادین ) ی ڕاهێنه‌ری ده‌به‌خشێت



شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.