سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایده‌گه‌ێنێ، دزینی ده‌نگه‌كان له كه‌ركووك تاوانه و ده‌بێت ئه‌نجامده‌رانی سزابدرێن.
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌میانه‌ی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌یدا رایگه‌یاند: هه‌رگیز له‌وانه خۆشنابین كه ئه‌نجامی ده‌نگه ژمێردراوهكانی كه‌ركووكیان دزیوه. دوایان ده‌كه‌وین و سزایان ده‌ده‌ین. دزینی ده‌نگی ده‌نگده‌ر تاوانه.
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی ئه‌و دوو هاووڵاتییه فلیپینییه‌ی كه سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌سه‌ر رێگای كه‌ركووك به‌غدا رفێندران، عه‌بادی گوتی: ئه‌مه تیرۆر نییه و بابه‌تێكی پلان بۆ داڕێژراوی به‌رژه‌وه‌ندیی ماددیی نێوان كۆمپانیاكانه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.