له‌چالاكییه‌كه‌دا كه پاش نیوه‌ڕۆی دوێنێ له پاركی ئازادی شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو، ده‌یان كه‌س به خۆیان و سه‌گه‌كانیانه‌وه به‌شدارییان كرد و یاداشتێكیان بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان به‌رز كرده‌وه.
له‌مباریه‌وه سه‌روه‌ر قه‌ره‌داغی ، سه‌رۆكی رێكخراوی سرووشتی كوردستان، راگه‌یاند: له چالاكییه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك له ئاژه‌ڵدۆستان و سه‌گه‌كان به‌شدارییان كرد دژی ھه‌وڵه‌كانی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌ت بۆ ژه‌ھرخواركردنی ئه‌و سه‌گانه‌ی كه بێ په‌ناگه‌ن له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان، ئێمه داوای دابینكردنی په‌ناگه‌یه‌ك بۆ سه‌گه‌كان و پاراستنیانمان كرد له كوشتن.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: خودا به‌بێ ھۆ ھیچ بوونه‌وه‌رێكی درووست نه‌كردووه، ھه‌ر مرۆڤێك به‌ناوی خوداوه، درووستكراوه‌كانی خودا بكوژێت، له‌فه‌رمانی خودا ده‌رچووه، ناكرێت و نابێت، سزای ھیچ جۆره ئاژه‌ڵێك بدرێت له‌سه‌رمرۆڤ، به‌ڵام ده‌كرێت سزای مرۆڤ بدرێت له‌سه‌ر ئاژه‌ڵ، چونكه مرۆڤ عاقڵه، به‌رپرسیاره به‌رامبه‌ر به‌ژیانی ئاژه‌ڵ، به‌ڵام ئاژه‌ڵ به‌رپرسیار نییه به‌رامبه‌ر به‌ژیانی مرۆڤ.
ده‌شڵێت: تاوانی كوشتنی سه‌گ، تاوانێكی ته‌واو قێزه‌ون و نامۆیه به‌مرۆڤی عاقڵ، تاوانێكی گه‌وره‌یه به‌رامبه‌ر به‌سرووشت. بۆیه ئیدانه‌ی ھه‌ر جۆره په‌لاماردان و ده‌ستدرێژییه‌ك و كوشتنێك ده‌كه‌ین، داوای ده‌ستبه‌جێ ڕاگرتنی كوشتنی سه‌گ ده‌كه‌ین له‌لایه‌ن ھۆبه‌كانی ڤێترنه‌ری حكوومه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.