له لوتكه‌ی UNی نێوده‌وڵه‌تی گه‌نجان، كه له رۆژانی 4 تا 8ی ئه‌م مانگه له بنكه‌ی سه‌ره‌كی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له شاری نیویۆركی ئه‌مه‌ریكا به‌رێوه‌چوو، تێیدا به تێروته‌سه‌لی باس له مافه‌كانی مرۆڤ كرا و نوێنه‌رانی وڵاتانیش باسی مافی مرۆڤیان له وڵاته‌كانی خۆیان كرد، ھاوكات كچه كوردێك وه‌ك نوێنه‌ری عێراقییه‌كان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دیاركرا.
كچه كوردێك به‌ناوی روودان نه‌جیب باڵایی، كه خه‌ڵكی شاری دهۆكی باشووری كوردستانه وه‌ك نوێنه‌ری عێراقییه‌كان ده‌ست نیشانكرا.
روودان باڵایی، له لێدوانێكیدا رایگه‌یاند: دڵخۆشم كه وه‌ك كچه كوردێك به نوێنه‌ری عێراقییه‌كان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ست نیشانكرام.
گوتیشی: له وتاره‌كه‌م دا له لوتكه‌ی گه‌نجانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، زیاتر باسم له گه‌لی كورد و به‌تایبه‌تی كچ و ژنه ئێزدییه‌كان و ره‌وشی ئاواره و په‌نابه‌ره‌كانی كوردستان و ره‌وشی مافی مرۆڤ به گشتی له عێراق كرد".
روودان، له دایكبووی 1995 و خه‌ڵكی شاری دهۆكه و هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماسته‌ره له سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و له ساڵی 2014ه‌وه له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی له وڵاتی ئه‌مریكا ده‌ژین و پێشتریش له وڵاته‌كانی ئه‌ڵمانیا و چیك ژیاوه.
15هه‌مین كۆنگره‌ی لوتكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی گه‌نجان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به به‌شداری 163 گه‌نجی وڵاتانی جیهان له نیویۆرك به‌رێوه‌چوو.
سه‌رچاوه/ ماڵمۆكورد
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.