زۆرێك له خێزانه‌كان روبه‌ڕوی حاڵه‌تی درۆكردنی مناڵه‌كانیان ده‌بنه‌وه، ئه‌مه‌ش كێشه‌یه‌كه كه‌ده‌بێت هه‌ر به‌زویی هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌ركردنی بنرێت، بۆ ئه‌وه‌ی مناڵه‌كه پێی رانه‌یه‌ت و خوی پێوهنهگرێت و له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نی دا هه‌ڵنه‌كشێت و په‌ره‌بسێنێت، كه لێكه‌وته‌و كاریگه‌ریی خراپ و وێرانكه‌ری ده‌بێت بۆسه‌ر ده‌رون و كه‌سایه‌تی مناڵ و خێزانه‌كه‌شی.
پێش ئه‌وه‌ی بپرسین چۆن؟ ئه‌بێت بپرسین بۆ؟ واتا پێش ئه‌وه‌ی باسی چاره‌سه‌ر بكه‌ین، ئه‌بێت باسی هۆكار بكه‌ین. بۆچی مناڵان درۆ ده‌كه‌ن یان په‌نا بۆ درۆكردن ده‌به‌ن؟
له‌م خاڵانه‌دا كۆی وه‌ڵامه‌كان كورت ده‌كه‌ینه‌وه:
1. زۆرینه‌ی جار درۆكردن له‌مناڵان به‌تایبه‌ت خوار 5 ساڵان، په‌یوه‌ندیی هه‌یه به به‌پیتی خه‌یاڵی مناڵه‌كه‌وه، كه‌واده‌كات زۆرجار ئه‌وه‌ی له‌خه‌یاڵی دایه له‌گه‌ڵ واقیع دا لێی تێكه‌ڵ ببێت.
2. ره‌نگه مناڵ به‌هۆی هه‌ست بهكهموكورتیی كردن یان بۆ به‌ده‌ستهێنانی هه‌ندێك شت، په‌نا بۆ درۆكردن ببات.
3. ره‌نگه هه‌ندێكجار درۆكردن بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه بێت، ئه‌ویش كاتێك مناڵ ده‌یه‌وێت تۆمه‌تێك له‌سه‌ر خۆی لابدات و بیداته پاڵ یه‌كێكی تر، كه ره‌نگه ئه‌و دانه پاڵه بۆتۆڵهكردنهوه بێت.
4. ره‌نگه لاسایی دایك و باوكی یان ئه‌و كه‌سانه بكاته‌وه كه لێوه‌ی نزیكن.
5. ره‌نگه له‌ترسی سزادان مناڵان په‌نا بۆ درۆكردن ببه‌ن، چونكه له‌كاتی تۆمه‌تباركردن و ترسان له سزاكان، هه‌وڵده‌دات شتگه‌لێك دروست بكات بۆئه‌وه‌ی له‌رێگه‌یانه‌وه خۆی بپارێزێت له سزادان.
6. هه‌ندێكجار مناڵ كاتێك له‌لایه‌ن دایك و باوكه‌وه به‌شی پێویست گرنگیی پێ‌نادرێت و ئیهمال ده‌كرێت، په‌نا بۆ درۆكردن ده‌بات بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجیان رابكێشێت.
هۆكاره‌كانی درۆكردن هه‌ركام له‌م خاڵانه بن، ئه‌وا ده‌بێت دایك و باوك به‌زویی هه‌وڵی چاره‌سه‌ر كردنی بده‌ن و هه‌نگاوه‌كانی دورخستنه‌وه‌ی مناڵه‌كه‌یان له درۆكردن ده‌ستپێبكه‌ن. باشترین هه‌نگاوه‌كانیش، له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه كورت ده‌كه‌ینه‌وه:
1. دایك و باوك ده‌بێت ببنه رابه‌رێكی باش بۆ مناڵه‌كانیان و خۆیان له درۆكردن به‌دور بگرن، بۆئه‌وه‌ی مناڵه‌كانیان چاویان لێنه‌كه‌ن. بۆنمونه جاری واهه‌یه ته‌له‌فۆن بۆ دایك و باوك دێت كه له‌ماڵن، به‌ڵام ده‌ڵێن له‌ماڵ نین و له ده‌ره‌وه‌ین، كه مناڵ ئه‌م درۆیه ده‌بیستێت، ئه‌ویش درۆكردنی له‌لا ئاسایی ده‌بێته‌وه.
2. ده‌بێت بپرسین و بزانین مناڵ بۆ درۆ ده‌كات؟ هۆكاره‌كه‌ی چییه؟ واتا كام له‌و شه‌ش هۆكاره‌یه كه ئاماژه‌مان پێدا؟ بهدیارییكردنی هۆكاره‌كه‌ی، چاره‌سه‌ره‌كه‌شی ئاسان ده‌بێت، چونكه هه‌ریه‌كه له‌و هۆكارانه، شێوازی مامه‌ڵه‌كردنی تایبه‌ت و گونجاوی خۆی هه‌یه.
3. ئه‌و مناڵانه‌ی كهخهیاڵیان فراوان و به‌پیته، پێویسته دایك و باوك به‌تایبه‌تی دایك، به‌شدار بێت له وێناكردنی خه‌یاڵه‌كانی و له‌وباره‌وه قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكات، ئه‌مه‌ش واده‌كات مناڵ دوربكه‌وێته‌وه له به‌كارهێنانی ئه‌و خه‌یاڵاتانه بۆ درۆكردن.
4. ده‌بێت دایكان و باوكان بۆچاره‌سه‌ركردنی ئه‌م حاڵه‌ته، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بیر له لێدان و توندوتیژی نه‌كه‌نه‌وه، چونكه ئه‌م كاره واده‌كات مناڵه‌كه هه‌ڵوێستێكی نه‌رێنی وه‌ربگرێت و درۆكردن له نه‌ستی دا به‌هێز ده‌كات. به‌ڵكو ده‌بێت به‌پێچه‌وانه‌وه‌و به‌قسه‌ی خۆش هانی مناڵان بده‌ن بۆ راستیی وتن و دوركه‌وتنه‌وه له درۆكردن و پاداشتكردنی مناڵان له‌كاتی وتنی راستی دا.
5. هه‌ندێكجار پێویست ده‌كات مناڵان له‌سه‌ر درۆكردنیان سزا بدرێن، به‌ڵام سزاكان ده‌بێت په‌روه‌ده‌یی بن، واتا یاریی یان شتێكی دڵخوازی خۆیان لێ قه‌ده‌غه بكرێت، بۆئه‌وه‌ی جارێكی دیكه بیر له درۆكردن نه‌كه‌نه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ده‌توانرێت له‌كاتی وتنی راستیی دا خه‌ڵات بكرێن وه‌ك له‌خاڵی پێشودا ئاماژه‌مان بۆ كرد.
سه‌رچاوه/ رۆژنامه‌ی نه‌وژین
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.