له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى ده‌ستگیر كردنى 9 تۆمه‌تباری به‌م شێوه‌یه ڕاگه‌یاند :
ڕۆژى 2018/7/25، له‌ئه‌نجامی شه‌ڕی نێوان دو دراوسێ له‌ناحیه‌ی بازیانی سه‌ر به‌پارێزگای سلێمانی، چوار كه‌س به‌فیشه‌ك بریندار بون، دواتر له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی بازیانه‌وه توانرا پێنج تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێت.
دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس، توانرا پێنج كه‌س به‌تۆمه‌تی به‌شدارییكردن له‌شه‌ڕه‌كه ده‌ستگیربكرێن كه چواریان بریندارن‌و له‌ئێستادا به‌فه‌رمانی دادوه‌رو به‌پێی ماده‌ی 405 برگه‌ی 31 له‌یاسای سزادانی عێراقی به‌ندن.
هاوكات له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی بازیانه‌وه په‌راوی لێكۆڵینه‌وه بۆ روداوه‌كه كرایه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن.
پۆلیس ڕاشیده‌گه‌ینێت ، چوار تۆمه‌تباری دیكه له‌ده‌ربه‌ندیخان ده‌ستگیركران
له‌چوارچێوه‌ی كار‌و چالاكییه به‌رده‌وامه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان، ڕۆژى 2018/7/25، توانرا پێنج تۆمه‌تبار به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی چه‌ند دزییه‌كی جۆراوجۆر ده‌ستگیر بكرێن كه یه‌كێكیان ژنه.
چوار له‌تۆمه‌تباره‌كان به‌ناوه‌كانی (س، ج له‌دایكبوی ساڵی 2001)و (م، ع له‌دایكبوی ساڵی 1998)و (م، ئـ له‌دایكبوی ساڵی 2002)و (ر، ك له‌دایكبوی ساڵی 2002) چه‌ند دزییه‌كی جۆراوجۆریان له‌ماڵاندا ئه‌نجامداوه‌و دواتر له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ده‌ربه‌ندیخانه‌وه ده‌ستگیركران.
هاوكات تۆمه‌تباری پێنجه‌م كه ژنه‌و ناوی (ی،ئـ)ه، به‌تۆمه‌تی دزینی موبایل ده‌ستگیركراوه.
له‌ئێستادا هه‌ر پێنج تۆمه‌تباره‌كه به‌پێی ماده‌ی 446 له‌یاسای سزادانی عێراقی به‌ندن‌و له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی ده‌ربه‌ندیخانه‌وه په‌راوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ رێكخراوه‌و دۆسیه‌كانیان خراوه‌ته به‌رده‌م دادوه‌ری نه‌هێشتنی تاوان.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.