Erbil 38°C چوارشەممە 04 ئازار 14:04

ڕووداوى ته‌قه‌کردنى تێدا ئه‌نجامدراوه‌ 9 یانەی شەوانە داخران

وێنه‌یه‌ك بۆ ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى نێردراوه‌
کوردستان TV
100%


له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى نێردراوه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، لە هەڵمەتێكی هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچنارو هێزە تایبەتەكەی پۆلیسی سلێمانی و لیژنەیەكی گەشتوگوزار 9 یانەی شەوانە داخران .

پۆلیس ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، له‌ماوه‌ی 10 ڕۆژدا  لیژنەی گەشتوگوزار گەڕان و پشكنینی یانە شەوانەكانی سنوری سەرچنارو ڕاپەڕینی ئه‌نجامدا 9 یانەی شەوانە بۆ ڕۆژ داخران .

پۆلیس ڕاشیگه‌یاند داخستنی ئەم یانە لە كاتیدایە كەپابەند نەبوون بەڕێنماییەكانەوە و ماوەیەك لەمەوبەر چەند ڕوداوێكی تەقەكردن لەوناوچانە ڕویداوە و پێشتریش لەویانانەدا دەستگیراوە بەسەر چەندین پارچە چەك و دوو دەمانچەدا .

هەروەها لە 17ی7 واتا لەكاتی دەستپێكردنی هەڵمەتەكەوە تا ڕۆژی 27ی7 لەسنوری گەڕەكی سەرچنار تەنها یەك ڕوداوی شەڕكردن هەبووەو سەرجەم تۆمەتبارانی ئەو ڕوداوەش دەستگیركراون و ڕوبەڕوی یاسا كراونەتەوە .


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.