ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، رێوڕه‌سمی 35ـین ساڵیادی ئه‌نفالكردنی بارزانییه‌كان له ناوچه‌ی بارزان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی، رێوڕه‌سمی 35ـین ساڵیادی ئه‌نفالكردنی بارزانییه‌كان بەڕێوەدەچێ کە له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی حزبی و حكوومی و كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان ئاماده‌ن.
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوانی بارزانی و ژماره‌یه‌كی بەرچاو لە دیبلۆماتكارانی وڵاتانی جیهان ئاماده‌ن.
له رێوه‌ره‌سمه‌كه‌دا به‌رێز سه‌رۆك بارزانی تاجه گوڵینه‌ی لەسەر گلكۆی شەهیدان دانا و دواتر لەلایەن بەرپرسانی حكوومیی و حزبی و په‌رله‌مانتاران و دیبلۆماتكارانی وڵاتانی جیهان تاجه گوڵینه‌یان لەسەر گلكۆی شەهیدان دانا‌و دواتر له‌لایه‌ن وه‌زیری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان وتارێك پێشكه‌ش كرا.
دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 1979، رژێمی به‌عس ته‌واوی هۆز و تیره‌كانی سه‌ر به بارزان، كه خۆی له عه‌شیره‌ته‌كانی (به‌ڕۆژی، نزاری، مزووری، شێروانی، دۆڵه‌مه‌ری، گه‌ردی و وه‌ڵاتژێری) ده‌بینێته‌وه، به‌مه‌به‌ستی كپكردنی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و بێده‌نگكردنی هاواری كوردایه‌تی، له ناوچه‌كانیان راگوێزرانه كۆمه‌ڵگه زۆره‌ملێكان، له هاوینی ساڵی 1983، رژێمی روخاو هه‌ڵمه‌تێكی ره‌شبگیری له هه‌ریه‌ك له كۆمه‌ڵگه‌كانی "دیانه، هه‌ریر، به‌حركه و قوشته‌په" ده‌ستپێكرد و له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا 8 هه‌زار بارزانی بێتاوانی ئه‌نفالكرد و به هه‌زاران ئافره‌ت و منداڵیش له‌دوای ئه‌وان بێ سه‌رپه‌رشت مانه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.