سەرۆک بارزانی له پهیامێكدا پیرۆزبایی لە کۆچەر بیرکار دەکات ئهو گهنجه كوردهی گهورهترین خهڵاتی بیركاری پێ بهخشرا، كه ئهمهی خوارهوه دهقی پهیامهكهیه:
بەڕێز کاک کۆچەر بیرکار
بەخۆشحاڵییەکی زۆرەوە هەواڵی ئەو سەرکەوتنە گەورەیەم بیست کە بەڕێزتان لە بوارێکی گرینگ و زەحمەتی زانستیی وەک بیرکاریدا وەدەستتان هێناوە.
بێ گومان ئاواتەکەتان هاتەدی و ئەو سەرکەوتنەتان دڵی هەموو گەلی کورد خۆش دەکات و من یەکێکم لەو 40 ملیۆن کوردەی زۆر بەو سەرکەوتنەتان خۆشحاڵم و شانازییت پێوە دەکەم و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاترت بۆ دەخوازم.
زۆر جێگای خۆشحاڵییە کە گەنجی کورد دەتوانێت لە بواری زانستیدا پێشبڕکێ لەگەڵ زانایانی جیهان بکات و خەڵاتی نێودەوڵەتی وەربگرێت.
هیوادارم کاکە کۆچەر ببێتە سەرمەشق و نموونەی باڵا بۆ گەنجانمان و هەوڵ بدەن وەک کاکە کۆچەر بە سەرکەوتن لە بواری خوێندن و زانستدا ناوی گەلەکەتان بەرز ڕابگرن.
مسعود بارزانی
2ـی8ـی2018

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.