له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، بێوار عه‌بدولعه‌زیز به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تى به‌رگری شارستانی دھۆك ڕایده‌گه‌ێ،ێت ، ئێواره‌ی دوێنی شه‌ممه له‌ڕووداوێك كه له‌نزیك تاخێ مه‌ھندێكێ ڕوویدا كاتێك گەنجێك كه‌وتۆته ناو ئاوی رووباری خاپوور و دواتر كۆنتڕۆڵى له‌ده‌ستداوه نه‌یتوانیوه ڕزگاری كه‌ری خۆی بێت
به‌رپرسى راگه‌یاندنى شارستانى دهۆك ڕاشیده‌گه‌ێنێت : دوای گه‌ڕانێكی زۆر تیمی ژێر ئاوی زاخۆ توانیان ته‌رمی ھاووڵاتیییه‌كه له ئاوه‌كه‌دا بدۆزنه‌وه‌و ده‌ربهێننه‌وه.
له‌كۆتادا بێوار عه‌بدولعه‌زیز ڕایده‌گه‌ێنێت ، گه‌نجه خنكاوه ناوی (ڕ.ح.م) ته‌مه‌ن 17 ساڵه‌و له‌دوای ده‌رهێنانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی روانه‌ی پزیشكی دادی دھۆك راوه.
له‌ڕووداوێكى تری خنكاندا كه ھێمن سلێمان بەرپرسی راگەیاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی دھۆك ئاماژه به‌حاڵه‌تى ڕووداوه‌كه ده‌دات و ڕایده‌گه‌ێ،ێت ، ژنێكی تەمەن 31 ساڵان لە بەنداوی دھۆك كۆتایی بەژیانی خۆی ھێنا.
ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ى تیمه‌كانمان پۆلیس گه‌یشتووه‌ته شوێنى ڕووداوه‌كه و ته‌رمى ئافره‌ته‌كه‌یان له‌ئاوه‌كه‌دا ده‌رهێناوه و ڕه‌وانه‌ی پزیشكى دادی دهۆك كراوه
له‌كۆتادا پۆلیس ڕایده‌گه‌ێنێت ، بەپێ لێكوڵینەوە سەرەتاییەكان دەركەتووە ژنەكە نەخۆشی دەروونی ھەبووە لە ژیانی خۆی بێزاربووە خۆی خنكاندووە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.