به‌رپرسێكی كۆشكی سپی كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت به ڕۆیته‌رزی راگه‌یاندووه: هه‌تا ئێستا هیچ شتێك ڕووینه‌داوه سه‌باره‌ت به دۆسیه‌كه‌ی برانسن.
ده‌شڵێت: به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه هه‌ر سوور ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته. سه‌رۆك له سه‌دا سه‌د پابه‌نده به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی قه‌شه برانسن بۆ نیشتمان و ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا یاخوود چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوو هیچ پێشڕه‌وییه‌كی دیكه‌مان نه‌بینی ئه‌وا ڕێوشوێنی زیاتر ده‌گیردرێته به‌ر.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆشكی سپی راشیگه‌یاند: ڕێوشوێنه‌كانی دیكه سزای دارایین و فشاره‌كان به‌رده‌وام ده‌بن ئه‌گه‌ر ئه‌نجاممان ده‌ست نه‌كه‌وێت.
 
 
                 
                             
                             
                             
                             
                             
    
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.