كه‌ناڵی ئه‌خبارییه‌ی سعوودیه بڵاویكرده‌وه، به‌یانی ئه‌مڕۆ میوانانی ماڵی خوا به‌ره‌و مینا به‌ڕێكه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی رۆژی "ته‌روییه" ئه‌نجام بده‌ن.
میوانانی ماڵی خوا له شاری مه‌ككه‌وه به گوتنه‌وه‌ی "لبیك اللھم لبیك.. لبیك لا شریك لك لبیك.. إن الحمد والنعمة لك والملك.. لا شریك لك" به‌ره‌و مینا به‌رێكه‌وتن.
كاربه‌ده‌ستانی سعوودیه رایانگه‌یاندبوو ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تا دوێنێ شه‌ممه به مه‌به‌ستی به‌جێگه‌یاندنی فه‌ریزه‌ی حه‌ج گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و وڵاته، گه‌یشتووه‌ته یه‌ك ملیۆن و ٩٩١ ھه‌زار و ٦٦٣ كه‌س.
میوانانی ماڵی خوا له مینا كه به دووری حه‌وت كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باكووری رۆژھه‌ڵاتی مزگه‌وتی حه‌رام و وه‌ك سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام، رۆژی " ته‌روییه" ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
بۆیه پێی ده‌گوترێت رۆژی "ته‌روییه" چونكه میوانانی ماڵی خوا خۆیان به ئاوی زه‌مزه‌م تێرده‌كه‌ن و ئه‌و بڕه ئاوه‌ش ده‌بن كه پێویستیان پێی ده‌بێت.
سبه‌ی دووشه‌ممه نۆی (زولحیجه ١٤٣٩)ی كۆچی، میوانانی ماڵی خوا ده‌چنه سه‌ر كێوی عه‌ره‌فات و یه‌كێك له گه‌وره‌ترین روكنه‌كانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج ئه‌نجام ده‌ده‌ن و دواتر له‌گه‌ڵ خۆرئاوابوون، میوانانی ماڵی خوا له كێوی عه‌ره‌فاته‌وه ده‌چنه موزده‌لیفه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.