ئەمڕۆ یەكشەممە، دوای كردنەوەی رێگای هەولێر - كەركوك كە بۆ ماوەی زیاتر لە10 مانگ دراخرابوو، یەكەم رووداوی هاتوچۆ لەسەر ئەو ڕێگایە تۆمار كرا.
فازل حاجی، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر راگەیاند: بەداخەوە 2 كاتژێر دوای كردنەوەی رێگای هەولێر - كەركوك بەفەرمی، رووداوێكی هاتوچۆ روویدا، كاتێك ئۆتۆمبێلیك خۆی كێشا بەخێزانێكی چوار كەسیدا، لەئەنجامدا كەسێك گیانی لەدەستدا و سێ كەسی تریش برینداربوون كە برینی دوانیان سەختە.
وتەبێژی پۆلیسی هەولێر گوتیشی ڕووداوەكە لەنزیك چوارڕیانی قوشتەپە ڕوویداوە، كاتێك مێرد منداڵێك ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتای پێبووەو خۆی كێشاوە بە خێزانێكدا و ئەو ڕووداوەی لێكەوتووەتەوە، رێكاری یاساییش بەرامبەر شوفێرەكە گیراوەتەوە بەرو دەستگیركراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.