وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند" كورد به یه‌ك وه‌فدو به به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش گفتوگۆ و دانوستانه‌كانی له به‌غدا ده‌ستپێده‌كات، بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق.
ئه‌مڕۆ 19-8-2018، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به مالپه‌رى حزبه‌كه‌ى راگه‌یاندووه، كه به‌وه‌فدێكی هاوبه‌شه‌وه ده‌چینه به‌غداو له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی عیراق گفتوگۆ ده‌كه‌ین، وتیشی" ئه‌مڕۆ پێشوازیان له وه‌فدێكی سوننه‌كان بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق كردوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، یه‌كێتیی نیشیتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان به به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تری عیراق له به‌غدا ئه‌نجامده‌ده‌ن، وتیشی" بڕیاره له دوای جه‌ژنی قوربان گفتوگۆكان ده‌ستپێبكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.