ئێواره‌ى ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه یه‌كشه‌ممه 19/8/2018، وهفدى هه‌ردوو مەكتەبی سیاسی پارتی دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە شارى هەولێر كۆبوونه‌وه‌و بەپێی زانیارییەكان هه‌ردوولا بابه‌تى چوونی شاندی هەرێم بۆ بەغداو گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەتی داهاتووى عێراقیان تاوتوێ كردووه.
هاوكات سەعدی پیرە، وتەبێژی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی بەمیدیای حزبەكەی راگەیاندووە، كورد بە یەك شاندو بە بەرنامەیەكی هاوبەش گفتوگۆ و دانوستانەكانی لەبەغدا دەستپێدەكات، بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق.
ئاماژەی بەوەشكردوه، كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئەمڕۆ پێشوازیان لە شاندێكی سوننەكان بۆ گفتوگۆ لەسەر پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق كردووە.
سەعدی پیرە وتیشی، یەكێتیی و پارتی بە بەرنامەیەكی هاوبەش گفتوگۆكانیان لەگەڵ لایەنەكانی تری عێراق لە بەغدا ئەنجامدەدەن، دەشڵێت، بڕیارە لە دوای جەژنی قوربان گفتوگۆكان دەستپێبكەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.