Erbil 38°C شەممە 07 ئازار 09:28

وەفدی پارتی و یەکێتی لەگەڵ وەفدێکى حیواری وەتەنی کۆبوونەوە

پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراقیان تاوتوێكرد
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 19/8/2018، لە باره‌گاى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى له‌ شارى هەولێر وەفدی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەبارەت بە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق لەگەڵ وەفدی حیواری وەتەنی كۆبوونەوە.

وەفدەكەی حیواری وەتەنی لە خەمیس خەنجەرو سەلیم جبوری و جەمال كەربولی و چەند سەركردەیەكی دیكەی سوننەكان پێكهاتبوو.

كۆبوونەوەكە دوای ئەوە هات، كە ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی عێراق ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی ئایاری رابردووی پەسەندكرد، بەوەش دەبێت ئەنجومەنی نوێی نوێنەران لەماوەی 15 رۆژدا یەكەم دانیشتنی خۆی ساز بكات ، بەو هۆیەشەوە گفتوگۆی چڕی لایەنەكان بۆ پێكهێنانی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی دەستی پێكردووە.

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ ئێواره‌ى ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 19/8/2018، وه‌فدى هه‌ردوو مەكتەبی سیاسی  پارتی دیموكراتى كوردستان و یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە شارى هەولێر كۆبوونه‌وه‌و بەپێی زانیارییەكان هه‌ردوولا بابه‌تى چوونی شاندی هەرێم بۆ بەغداو گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەتی داهاتووى عێراقیان تاوتوێ كردووه‌.
 
هاوكات سەعدی پیرە، وتەبێژی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی بەمیدیای حزبەكەی راگەیاندووە، كورد بە یەك شاندو بە بەرنامەیەكی هاوبەش گفتوگۆ و دانوستانەكانی لەبەغدا دەستپێدەكات، بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق.

ئاماژەی بەوەشكردوه‌، كه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ئەمڕۆ پێشوازیان لە شاندێكی سوننەكان بۆ گفتوگۆ لەسەر پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق كردووە.

سەعدی پیرە وتیشی، یەكێتیی و پارتی بە بەرنامەیەكی هاوبەش گفتوگۆكانیان لەگەڵ لایەنەكانی تری عێراق لە بەغدا ئەنجامدەدەن، دەشڵێت، بڕیارە لە دوای جەژنی قوربان گفتوگۆكان دەستپێبكەن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.