Erbil 38°C شەممە 07 ئازار 09:29

گه‌نجێکی هه‌ولێری به‌ سه‌ختی له‌ که‌رکوک بریندار کرا

له‌ ژێر چاودێری چڕی پزیشكدایه‌
کوردستان TV
#7
100%

دوای نیوه‌ڕۆی دوێنێ گه‌نجێكی هه‌ولێر كه‌ شۆفێری بارهه‌ڵگره‌، له‌ كاتی داگرتنی باره‌كه‌ی له‌ كه‌ركوك به‌ سه‌ختی بریندار كرا.

(س، ن، ف) له‌ دایكبووی ساڵی 1983ی شاری هه‌ولێره‌ و پیشه‌ی شۆفێری بارهه‌ڵگره‌، دوای نیوه‌ڕۆی دوێنێ له‌ كاتی داگرتنی باره‌كه‌ی له‌ كه‌ركوك، له‌ نزیك چێشتخانه‌ی میدیا له‌گه‌ڵ كرێكاره‌كان ده‌بێته‌ شه‌ڕیان و به‌ هۆی ئه‌و شه‌ڕه‌شه‌وه‌ ناوبراو به‌ سه‌ختی بریندار كرا.

دواتر به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر ده‌بردرێت بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی شاری كه‌ركوك و تا ئێستاش باری ته‌ندروستی ئه‌و بارهه‌ڵگره‌ ناجێگیره‌و له‌ ژێر چاودێری چڕی پزیشكدایه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.