له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، قائیمقامییه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، به‌مه‌به‌ستی رێگری كردن له فرۆشتنی كاڵاوشمهكی خراپ و به‌سه‌رچوو، لیژنه هاوبه‌شه‌كان سه‌ردانی بازاڕ و شوێنه گشتیه‌كان ده‌كه‌ن و پشكنینیان بۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند؛ لیژنه‌كان له‌به‌ره به‌یانیانێكی زوه‌وه تا دره‌نگانێكی شه‌و، سه‌ردانی سه‌رجه‌م بازاڕ و شوێنه گشتی و كۆگاكانی عه‌مباركردن ده‌كه‌ن و پشكنین بۆ ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه ده‌كه‌ن كە له‌لایه‌ن بازرگان و دوكانداره‌كانه‌وه به هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێت.
ووتی؛ له‌ئێستادا ژماره‌ی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان بیست و شه‌ش لیژنه‌یه، له ئه‌ندامانی داموده‌زگا خزمه‌تگوزارییه حكومیه‌كان پێك هاتوون و ههرئهندامه و به‌پێێ پسپۆڕێتی خۆی پشكنینه‌كان ئه‌نجام ده‌دات، لیژنەی باڵاش لە ئه‌نجامی بەدواداچوون وپشكنیهكان بۆ كاڵاوشمه‌كه‌كان ئاگادار دەكریتەوە.
رونیكرده‌وه؛ له‌كاتی هه‌بونی گومان یاخود سكاڵای هاوڵاتیان له‌سه‌ر شمه‌كێكی دیاریكراو، نمونه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی تاقیگەی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی ته‌ندروستی و زانكۆی سلێمانی ده‌كرێت بۆ دوباره پشكنیه‌وه تا بڕیارێكی دروستی له‌باره‌وه بدرێت، پاشان بەپێی ئەنجامی پشكنینەكان، بڕیاریان له‌سه‌ر ده‌درێت كه بۆ خواردن یان به‌كارهینان ده‌شێت یاخود پێوسته له‌ناو برێت.
وتیشی؛ لیژنە هاوبەشەكان ڕێگری لەهەر بازرگان و خاوەن پیشە ودوكاندارێك دەكەن كە بۆنه‌كان بۆ ساغكردنه‌وه‌ی كاڵاوشمهكی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو به‌كارده‌هێنن، وە ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو كاڵاكانیاندا ده‌گرێت، وڕێكاری پێویستیش به‌رامبه‌ر خاوه‌نه‌كانیان ده‌گرێته‌به‌ر.
لێژنه‌كه داواشی له هاوڵاتیان كرد له‌كاتی بازاڕكردن و بهرلهكڕینی پێداویستیه‌كانیان سه‌ره‌تا له به‌رواری دروستكردنیان دڵنیاببنه‌وه وله كاتی هه‌بونی هەر كاڵا وشمەكێكی به‌سه‌رچوودا لیژنه هاوبه‌شه‌كانی لێ‌ئاگادار بكه‌نه‌وه.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.