پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 20 ى ئابی 2018 ، له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا عەمید عەبدولقادر محەمەد جێگری بەرێوەبەری پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، دوای ئه‌وه‌ى لهههفتهكانى پێشوو ژمارەیەک تاوانی جۆراجۆر لەهەولێر روویاندا ، له‌پێناو پارێزراوی و ئارامی بۆ هه‌ولێر ، چەند لیژنەیەک و تیمێك پێکهات بۆ ئەوەی سەرپێچی کاران و تاوانباران دەستگیربکرێن و لەپلانێکی تۆکمەدا توانرا 64 تاوانبار دەستگیربکرێن.
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسى هه‌ولێر ڕاشیگه‌یاند ، 39 تاوانبار بەهۆی تاوانی کوشتن و 16 کەسیش لەسەر تاوانی دزی دەستگیرکراوه ، 9 تاوانباریش بەهۆی تاوانی جۆراوجۆر دەستگیرکراون.
عەمید عەبدولقادر محەمەد ڕاشیگه‌یاند ، 28 دەمانچە و کلاشینکۆف و بیکەیسیەک و 161 فیشەک و 145 ئوتومبێلی سەرپێچیکار له‌لایه‌ن تیمه‌كانمانه‌وه دەستیان بەسەردا گیراوە.
لهكۆتادا ناوبراو ڕایگه‌یاند ، له‌ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌وه كه‌به‌ر له‌جه‌ژنه پۆلیس پلانه‌كانمان وه‌ك پۆلیس ده‌ست پێده‌كات سه‌رجه‌م هێزه‌كانمان له‌ئاماده‌باشی دان له‌پێناو پارێزراوی زیاتر و ئارامی بۆ كوردستانیان له‌پێناو ئه‌وه‌ى بتوانن ڕۆژانى جه‌ژن به‌خۆشی بێت و هیچ حاڵه‌تێكى نه‌خوازراو ڕوونه‌دات كه سه‌رو ماڵ و گیانى هاوڵاتیانمان تێیدا پارێزراو بێت


شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.