لهڕاگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست ماڵپهرى كوردستان تیڤى كهوتووه ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر رەتیدەكاتەوە مووچەی هیچ كەمئەندامێكی سنورەكەیان بڕدرابێت و دەڵێت دوای جەژن مووچەكانیان وەردەگرن.
بهڕێوهبهرایهتیهكه ڕاشیدهگهێنێت ، دوای راگەیاندنی ئەنجامی کاری لێژنەکانی پزیشکی و ئاشکرا کردنی ژمارەی ئەو کەمئەندامانەی لە پشکنین دەرنەچووبوون، بە پێویستی دەزانین خاوەن پێداویستە تایبەتەکانی سنووری هەولێر ئاگادار کەینەوە کە تاکو ئێستا بە فەرمی مووچەی هیچ کەسێک نەبڕاوە بەلکو بۆ ماوەیەکی کاتی راگیرابوو تاکو ئەو خاوەن پێداویستە تایبەتانەی کە لە پشکنینی لێژنەکانی پزیشکی دەرنەچووبوون لە بڕیارەکانی لێژنە ئاگادار ببنەوە و هەروەها ئەگەر گومانیان لە سەر بڕیاری لێژنەکانە، ئەو مافەیان پارێزراو بێت دووبارە داوای بینینەوەی لێژنەی پزیشکی بکەن.
ههروهها ڕاشیدهگهێنێت ، داوا لە سەرجەم ئەو خاوەن پێداویستە تایبەتانە دەکەین کە مووچەکانیان راگیرا بوو، دوای پشووی جەژنی قوربان سەردانی بانکەکان بکەن و مووچەی خۆیان وەرگرن. هەروەها ئەگەر لە بڕیاری لیژنەی پزیشکی نارازین سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکانی پەیوەندیدار، بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی کۆمەلایەتی هەولێر، بەڕێوەبەرایەتیەکانی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە قەزای سۆران و کۆیە بکەن بۆ تانە لێدان لە بڕیاری لێژنەکە و داواکردنی دووبارە بینینەوەی لێژنەی پزیشکی کە دوا مۆلەت بۆ پێشکەش کردنی ئەو داواکارییە بەرواری ۲٤ـ۹ـ۲۰۱۸/یە.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.