Erbil 38°C شەممە 07 ئازار 11:16

پۆلیس گه‌نجێک له‌مردن ڕزگار ده‌کات

دوای ئه‌وه‌ی چه‌قۆیه‌كى لەملی خۆی دابوو
کوردستان TV
100%

له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، پاش ئەوەی لەلایەن هەواڵدەرێكەوە هێزەكانی پۆلیسی فریاكەوتن ئاگاداركرانەوە لەوەی كە گەنجێك هەوڵی خۆكوشتن دەدات ، دەستبەجێ‌ هێزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن و بنكەی پۆلیسی سەرا گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكە و گەنجەكە بەبرینداری ڕەوانەی نەخۆشخانە كرا كە چەقۆیەكی لەملی خۆی دابوو .

 پۆلیس ڕاشیگه‌یاند ، لە ئێستاشدا گەنجەكە لەنەخۆشخانەیەو لەژێر چاودێری وردی پزیشكیدایە و لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەراوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە كراوەتەوە بۆ زانیاری لەبارەی هۆكاری هەوڵدان بۆ خۆكوشتن .

گەنجەكە بەڕەگەز ئێرانییە و ناوی (س ، م ) و تەمەنی لەسەرو 20 ساڵییەوەیە .
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.