Erbil 38°C شەممە 07 ئازار 11:16

پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی خەڵکی کوردستان کرد

هیوا دەخوازێ کورد بە یەکدەنگی بچێتە بەغدا
کوردستان TV
#7
100%


سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی پیرۆزباییی ئاراستەی خەڵکی کوردستان کرد بە بۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆز و لە پەیامەکەشدا سەرۆکایەتیی پەرلەمان هیوا دەخوازێ کورد بە یەکدەنگی بچێتە بەغدا.

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی خەڵكی كوردستان بەگشتی و خانەوادەى سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان به‌تایبه‌تی دەكەین. هەروەها پیرۆزبایی لەرێبوارانی ماڵی خودا "حاجیانی كوردستان" دەكەین و لەخوای گه‌وره‌ داواكارین عیبادەت و ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵیان قبوڵ بكات.

ئومێده‌وارین ئەم بۆنە پیرۆزه‌ ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ئارامی و سه‌قامگیریی زیاتر بۆ گەلی كوردستان و هاندەرێكی بەهێزیش بێت بۆ رێكخستن و یەكخستنی نێوماڵی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ى به‌یه‌كده‌نگ و یه‌ك ره‌نگ روو له‌ به‌غدا بكه‌ین به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ هێزو لایه‌نه‌ سیاسییه‌ براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بو پێكهێنانی كابینه‌ی نوێى حكومه‌تی عێراق و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانمان به‌پشتبەستن بە دەستوورى هه‌میشه‌یی عێراق و به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌له‌كه‌مان له‌چوارچێوه‌ی عێراقێكی دیموكراتیی فیدڕالدا.

دووباره‌ جه‌ژنی قوربان له‌سه‌رجه‌م موسڵمانانی كوردستان پیرۆزبێت.
سەرۆكایه‌تیی پەرلەمانی كوردستان
2018/8/20

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.