حكومەتی ئەفغانستان ئاگربەستی لەگەڵ بزووتنەوەی تاڵیبان راگەیاند و تاڵیبانیش رایگەیاند بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە ئهو بارمتانهش ئازاد دهكهن كه لهژێر دهستیاندایه.
ئەمڕۆ ئەشرەف غەنی سەرۆكی ئەفغانستان رایگەیاند کە لە سبهینێیهوه ئاگربەستی بەرامبەر تاڵیبان رادەگەیەنن.
ئەشرەف غەنی لە 99یەمین ساڵیادی سەربەخۆیی ئەفغانستاندا وتارێکی پێشکەش کرد و تێیدا رایگەیاند بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە ئاگربەستیان بەرامبەر تاڵیبان راگەیاندووە.
غەنی راشیگەیاند کە ئاگربەستی بە مەرجیش لە سبهینێیهوه دەستپێدەکات و ئەمەش بەردەوام دەبێت تا تاڵیبان پارێزگاری لەو ئاگربەستە دەکات.
لەلایەکی دیکەشەوە بزووتنەوەی تاڵیبان رایگەیاند بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە ئهو بارمتانهش ئازاد دهكهن كه لهژێر دهستیاندایه.
لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەندامانی ھێزە ئەمنییەكان لە نێو ئەو بارمتانەدان کە بڕیارە ئازاد بکرێن و جەختیشیكردەوە لەوەی قۆناغی ئاگربەست بەردەوام دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.