Erbil 38°C شەممە 07 ئازار 11:17

مەکتەبی سیاسی پارتی په‌یامێکی پیرۆزبایی بڵاوکرده‌وه‌

بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆز
کوردستان TV
#7
100%


مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆز، لە پەیامیدا دەڵێ، بە شێوەیەکی زۆر تایبەت پیرۆزبایمان ئاراستەی خانەوادە و كەس و كاری سەربەرزی شەهیدە نەمرەكان و هێزی پێشمەرگەی كوردستان و کادیر و هەڤاڵانمان دەکەین.
 

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی كوردستان و عیراق و جیهان دەکەین و، بە شێوەیەکی زۆر تایبەت پیرۆزبایمان ئاراستەی خانەوادە و كەس و كاری سەربەرزی شەهیدە نەمرەكان و هێزی پێشمەرگەی كوردستان و کادیر و هەڤاڵانمان دەکەین، هیوادارین گەلەكەمان هەمیشە هەر بەختەوەرو ئاسوودە بێت و هەر رۆژێكی جەژن و شادی و كامەرانی بێت.

جەژنی پیرۆزی قوربان، جەژنی تەبایی و برایەتی و لێبووردەییە، هەڵگری پەیامی ئاشتەوایی و خێروخۆشیی و بەرەكەتە بۆ گشت مرۆڤایەتی و موسڵمانان، بۆیە ئومێد دەخوازین ئەو بۆنە پیرۆزە دەرفەتێك بێت بۆ زیاتر قووڵكردنەوەی گیانی پێكەوەژیان و دابینكردنی ئارامیی و ئاسوودەیی بۆ تەواوی چین و توێژەكانی كۆمەڵگەو پێكهاتە جیاجیاكانی گەلەكەمان، هەروەها موژدەبەخشی زیاتری خۆشگوزەرانی و خێروخۆشی بێت بۆ گەلەكەمان بەتایبەتی لەو هەلومەرجەی ئەمڕۆماندا  بۆ چارەسەركردن و  یەكلاییكردنەوەی گیروگرفت و كێشەكان و كۆتاییهێنان بە دەردەسەریی و مەینەتییەكان و گەیشتن بە ئامانج و داخوازیە رەواكانمان.

ئاواتەخوازین ئەو بۆنە پیرۆزە ببێتە مایەی ئایندەیەكی گەش بۆ گەلەكەمان و كوردستانیش هەر لە پێشكەوتن و ئاوەدانیی و ئارامیی دا بێت.

جارێكی دیكە جەژنی قوربانی پیرۆز لە هەموو لایەك پیرۆز بێت...

مەكتەبی سیاسی

پارتی دیموكراتی كوردستان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.