به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه‌وه، كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كردوه، كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:-
به‌ڕێز كاك مه‌سعود بارزانی
سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان
سڵاوێكی گه‌رم
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه‌وه له‌ناخی دڵمه‌وه پیرۆزبایی گه‌رمتان ئاراسته ده‌كه‌م و هیواخوازم ته‌ندروستیتان باش بێت و له‌ش ساغ و سه‌لامه‌ت بن.
هه‌ر له‌م بۆنه‌یه‌دا ئومێد ده‌كه‌م كه هه‌موو لایه‌كمان هاوكاربین بۆ بردنه‌پێشه‌وه‌ی ڕۆڵی سیاسی هێز و لایه‌نه كوردستانییه‌كان له پڕۆسه‌ی سیاسی عێراق و ده‌سته‌به‌ركردنی ته‌واوی مافه ده‌ستوورییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و كاراكردنی ڕۆڵی ڕاسته‌قینه‌ی گه‌لی كوردستان له عێراق و ناوچه‌كه.
كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی
جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.