Erbil 38°C شەممە 07 ئازار 12:54

په‌رله‌مانى کوردستان: ئومێده‌وارین ئه‌م جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌ ببێتە مایەی خۆشی و ئارامی بۆ گەله‌که‌مان

جه‌ژنى قوربان هاندەرێكی بەهێز بێت بۆ رێكخستن و یەكخستنی نێوماڵی كوردستان
کوردستان TV
100%


له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه‌ په‌رله‌مانى كوردستان  له‌په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى قوربانى پیرۆزه‌وه‌ ڕایده‌گه‌ێنێت پیرۆزبایی ئاراستەی خەڵكی كوردستان بەگشتی و خانەوادەى سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان به‌تایبه‌تی دەكەین. هەروەها پیرۆزبایی لەرێبوارانی ماڵی خودا "حاجیانی كوردستان" دەكەین و لەخوای گه‌وره‌ داواكارین عیبادەت و ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵیان قبوڵ بكات.

ئومێده‌وارین ئەم بۆنە پیرۆزه‌ ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ئارامی و سه‌قامگیریی زیاتر بۆ گەلی كوردستان و هاندەرێكی بەهێزیش بێت بۆ رێكخستن و یەكخستنی نێوماڵی كوردستان، بۆئه‌وه‌ى به‌یه‌كده‌نگ و یه‌ك ره‌نگ روو له‌ به‌غدا بكه‌ین به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ هێزو لایه‌نه‌ سیاسییه‌ براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بو پێكهێنانی كابینه‌ی نوێى حكومه‌تی عێراق و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانمان به‌پشتبەستن بە دەستوورى هه‌میشه‌یی عێراق و به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌له‌كه‌مان له‌چوارچێوه‌ی عێراقێكی دیموكراتیی فیدڕالدا. 

دووباره‌ جه‌ژنی قوربان له‌سه‌رجه‌م موسڵمانانی كوردستان پیرۆزبێت.
سەرۆكایه‌تیی پەرلەمانی كوردستان

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.