نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و جیهان کرد و رایگەیاند: كوردستان بەرەو ئایندەیەكی گەشتر ھەنگاودەنێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 21-8-2018 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە توویتێکدا بەبۆنەی جەژنی قوربان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی قوربان، پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خانەوادەی سەربەرزی شەھیدان، پێشمەرگە قارەمانەكان و موسڵمانانی كوردستان و جیھان دەكەم.سوپاس بۆ خۆڕاگری و كۆڵنەدانی ھاووڵاتییان"، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، كوردستان بەرە و ئایندەیەكی گەشتر ھەنگاو دەنێت.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.