به پێی راگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی به‌یانی ئه‌مڕۆ گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵی به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب له‌ده‌ریاچه‌ی دوكان خنكا و ھاوڵاتییهكیش به‌ھۆی ڕوداوی هاتوچۆوه گیانی له‌ده‌ستدا.
گه‌نجه‌كه به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌به‌و به‌مه‌به‌ستی گه‌شتكردن ڕوی له‌ده‌ریاچه‌ی دوكان كردووه به‌ڵام به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ده‌ریاچه‌كه خنكا .
له ئێستادا هێزه‌كانی پۆلیس و تیمی مه‌له‌وانی له‌شوێنی ڕوداوه‌كه‌ن و گه‌ڕان به‌دوای ته‌رمه‌كه‌یدا به‌رده‌وامه .
شه‌وی ڕابردووش له‌سه‌یرانگای مێرگه‌پان به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئامێرێكی بیرههڵكهندنهوه شۆفێره‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا .
ئاماده‌كردنی/ رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.