Erbil 38°C شەممە 07 ئازار 14:31

دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکاتەوە

یەکەم و دووەم وەزارەتی پێشمەرگە و پەروەردە
کوردستان TV
#7
100%


وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت بۆ له‌مه‌ودوا دابه‌شكردنی مووچه‌ هیچ مانگێك دواناكه‌وێت و له‌ 5ی ئەیلول دەستپێدەکات.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، وه‌زیری دارایی بڕیاریداوه‌ له‌مه‌ودوا مانگانه‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ له‌ یه‌ك واده‌دا ده‌بێت و چیتر دواناكه‌وێت.

سەرچاوەیەك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكراشیکردووە، لە 5ی ئەیلولی 2018ەوە دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران  دەستپێدەکات و یەکەم و دووەم وەزارەت پێشمەرگە و پەروەردە دابه‌ش ده‌كرێت.

پێش جه‌ژنی قوربان مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان و خانه‌نشینان دابه‌شكرا، به‌مه‌ش كۆتایی هات به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئایار، به‌ڵام وه‌زاره‌تی دارایی بڕیاریداوه‌ خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ بڵاونه‌كاته‌وه‌ و به‌پێی داهات مووچه‌ دابه‌ش بكات.
 
مانگانه‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ به‌ دوو شێوە دەدرێت بەشێکیان لەسەر داهاتی نەوت و لەلایەن ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانەوە دەدرێت، بەشێکی دیکەشیان لە 317 ملیار دیناری پشكی هه‌رێم  دەدرێت کە مانگانە له‌به‌غداوه‌ دەنێردرێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.