Erbil 38°C چوارشەممە 05 ئاب 20:31

بەغدادی پەیامێکی دەنگی بڵاوکردۆتەوە

لە میدیاکان چەندین جار هەواڵی کوژران و بریندابوونی بڵاوكرابۆوه‌
کوردستان TV
100%


ئەبوبەكر بەغدادی سەرۆكی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش تۆمارێکی دەنگی بڵاوكردۆته‌وه‌، تیایدا داوا لە چەکدارانی رێکخراوەکەی دەکات لە شەڕکردن بەردەوام بن.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە، ئەبوبەكر بەغدادی لەو تۆمارە دەنگییەدا كە لەسەر لاپەڕەی دامەزراوەی فورقانی سەر بە ڕێكخراوی داعش، دوێنێ چوارشەممە بڵاوكراوەتەوە وتویەتی "تەرازوی سەركەوتن و تێكشكان لەلای موجاهیدین پەیوەندی نییە بە شارێك یان شارۆچكەیەكی داگیركراو، یاخود ملكەچی لایەنێك بێت كە خاوەنی توانایەكی ئاسمانی و موشەكی كیشوەر بڕ و بۆمبی زیرەكە.

بەغدادی لە تۆمارە دەنگییەکەدا داوا لە چەکداران و ئەندامانی داعش دەکات، لە شەڕکردن بەردوام بن، بۆمب، چەقۆ و ئۆتۆمبێل لە هێرشەکانیاندا بەکاربێنن.

تۆمارە دەنگییەکەی بەغدادی کە نزیکەی 55 خولەکەو لە گرووپی میدیایی فورقانی سەر بە داعش بڵاوکراوەتەوە .

ئەمەش لەکاتێکدایە لەماوەی رابردوودا لاوازبوونی پێگەی داعش لە عێراق لە میدیاکانەوە چەندین جار هەواڵی کوژران و بریندابوونی خەلیفەکەی داعش بڵاوکرایەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.