Erbil 38°C شەممە 07 ئازار 15:58

ژمارەیەک لە چالاکوانانی شاری کەرکووک دژی باڵیۆزی تورکیا گردبوونه‌وه‌

كه‌ركووكی به‌ خاكی باووباپیرانی تورك ناوبردبوو
کوردستان TV
#7
100%


ژمارەیەك لە چالاكوانانی شاری كەركووك دژی لێدوانێكی باڵیۆزی توركیا لە عیراق ویستوویانە گردبوونەوەیەك ئەنجام بدەن، بەڵام لەلایەن هێزە عیراقییەكانەوە رێگرییان لێكرا.

ده‌زگای دژه‌ تیرۆری عێراق، ئێواره‌ی دوێنێ(چوارشه‌ممه‌) رێگه‌ی نه‌دا له‌كه‌ركووك گردبونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌چالاكوانان و رۆشنبیرانی شاره‌كه‌ دژ به‌ لێدوانی باڵیۆزی توركیا له‌عێراق كه‌ كه‌ركووكی به‌ خاكی باووباپیرانی تورك ناوبردبوو، به‌ڕێوه‌بچێت.

یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان، فاتح یڵدز، باڵیۆزی توركیا له‌عێراق له‌یه‌كێك له‌مزگه‌وته‌كانی كه‌ركوك نوێژی جه‌ژنی كردو دوای نوێژیش به‌رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند: كه‌ركووك خاكی باووباپیرانمانه‌.

سەبارەت بە كەركوك یڵدز وتی: كەركوك خاكی باووباپیرانی ئێمەیە!، بۆ توركمانەكانی ئێرەش توركیا خاكی باووباپیرانیانە.

نوسه‌رو چالاكوان له‌وباره‌یه‌وه‌ له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیان له‌فه‌یسبوك نووسیویانه‌ كه‌ ئه‌وان بۆ گردبوونه‌وه‌كه‌یان مۆڵه‌تیان له‌پۆلیسی كه‌ركووك وه‌رگرتبوو، به‌ڵام كاتێك چوونه‌ته‌ شوێنی مه‌به‌ست ده‌زگای دژه‌تیرۆری عێراق كه‌ “باوه‌ڕی به‌  مۆڵه‌تی پۆلیس نه‌بووه‌” داوایان كردووه‌ مۆڵه‌ت له‌وان وه‌ربگرن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.