Erbil 38°C پێنجشەممە 06 ئاب 05:38

چۆن و بۆچی زمانی ئینگلیزی بوو به‌ زمانێکی جیهانی؟

زۆربه‌ی ده‌سته‌واژه‌ ته‌كنیكیه‌كان له‌ وشه‌ ئینگلیزیه‌كانه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرن
کوردستان TV
100%

خه‌ڵكی زۆر جار ده‌رباره‌ی ئینگلیزی ده‌دوێن وه‌كو زمانێكی جیهانی یان ئه‌و زمانه‌ی كه‌ له‌ نێوان خۆیاندا قسه‌ی پێ ده‌كه‌ن به‌ڵام زمانی یه‌كه‌می خۆیان نیه‌. زیاتر له‌ (٣٥٠) سێ سه‌د و په‌نجا ملیۆن كه‌س له‌ جیهاندا به‌ ئینگلیزی قسه‌ده‌كه‌ن وه‌كو زمانی یه‌كه‌میان، وه‌ زیاتر له‌ (٤٣٠) چوار سه‌د و سی ملیۆن كه‌س به‌م زمانه‌ قسه‌ده‌كه‌ن وه‌كو زمانی دووه‌میان. له‌ زۆربه‌ی وڵاتانی جیهاندا قسه‌پێكه‌ری زمانی ئینگلیزی هه‌یه‌.

كه‌واته‌ بۆچی ئینگلیزی ئه‌وه‌نده‌ ناسراوه‌؟

بۆچی بۆته‌ زمانێكی جیهانی؟

خه‌ڵكی زۆر جار وه‌ك زمانێكی جیهانی ناوی ئینگلیزی ده‌هێنن له‌ بازرگانیدا، وه‌ ئه‌مه‌ش زۆر راسته‌، چونكه‌ ساڵ له‌ دوای ساڵ بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی فراوان ده‌بێت و وڵاتی نوێ ئه‌م زمانه‌ بۆ مه‌به‌ستی په‌یوه‌ندی بازرگانی به‌كاردێنن. زۆربه‌ی پڕۆگڕامه‌كانی كارگێڕی بازرگانی به‌ زمانی ئینگلیزی ده‌وترێنه‌وه‌، بۆیه‌ ئینگلیزییه‌كی باش ده‌توانێت له‌ پێگه‌یه‌ك داتبنێت بۆ وه‌رگرتنی باشترین ڕاهێنان و بڕوانامه‌.

 زۆربه‌ی ئه‌و كۆمپانیانه‌ كه‌ له‌ فره‌نه‌ته‌وه‌ پێكدێن داوای ئاستێكی باشی ئینگلیزی له‌ فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ن به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ئاست و پله‌یه‌ك كه‌ ببن به‌ كۆمپانیایه‌كی به‌رز و پێشكه‌وتوو، بۆیه‌ خه‌ڵكی زیاتر فێری ئینگلیزی ده‌بن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ویست و خواستی تۆ له‌ زانست و ده‌رمانسازی خۆی ببینێته‌وه‌، ئه‌وا تۆ ناتوانیت گوێ به‌ ئینگلیزی نه‌ده‌یت و پشتگوێی بخه‌یت.

 زۆربه‌ی ده‌سته‌واژه‌ ته‌كنیكیه‌كان له‌ وشه‌ ئینگلیزیه‌كانه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرن، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر تۆ بته‌ه‌وێ له‌ باره‌ی دوایین پێشكه‌وتنه‌كان و ده‌ستكه‌وته‌كانی سه‌رانسه‌ری جیهان بزانیت، ئه‌وا ده‌توانیت سه‌باره‌ت به‌ ئه‌وان له‌و ڕۆژنامه‌ و ڕاپۆرتی توێژینه‌وانه‌ بخوێنیته‌وه‌ كه‌ به‌ ئینگلیزی چاپكراون، گرنگ نییه‌ ئه‌و زانایانه‌ی كه‌ ئه‌مانه‌یان نوسیوه‌ خه‌ڵكی چینن یان نه‌رویج، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر له‌ گفتوگۆی ئینگلیزی باش بیت ده‌توانیت دیدار سازبكه‌یت و به‌ژداربوویه‌كی گرینگ بیت له‌ كۆنفرانس و سیمیناركاندا. هه‌روه‌ها ئینگلیزی ده‌رگاكانی جیهانی ئه‌كادیمی ده‌كاته‌وه‌.

بێگومان ئه‌گه‌ر باشترین پڕۆگرام له‌ بواره‌كه‌ی تۆ دا له‌ وڵاتێكی قسه‌پێكه‌ری ڕه‌سه‌نی ئینگلیزی بێت، ئه‌وا ئینگلیزی هه‌لی ئه‌وه‌ت پێ ده‌دات كه‌ له‌ ڕێی توانا سازیه‌وه‌ بخوێنیت. زانكۆكانی ڕۆژئاوا زۆر سه‌رنجی تواناسازان و خوێندكاران و پڕۆفیسۆران له‌ ته‌واوی جیهاندا ڕاده‌كێشن به‌ لای خۆیاندا، وه‌ زمانی كاركردنیان ئینگلیزییه‌. هه‌روه‌ها خوێندن و فێركردن، وه‌ ئاماده‌ بوون له‌ كۆنفرانسه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و بڵاوكردنه‌وه‌ له‌ ڕۆژنامه‌ بیانییه‌كاندا هه‌ندێك له‌و هه‌نگاوه‌ سه‌ره‌كییه‌كانن بۆ سه‌ركه‌وتن له‌ ئه‌كادیمیا.

 بۆ قسه‌ كردن له‌و كۆنفرانسانه‌ و بڵاوكردنه‌وه‌ له‌و ڕۆژنامانه‌دا ئینگلیزییه‌كی نایاب زۆر پێویسته‌، ڕۆژنامه‌نوسان و نوسه‌ران له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا زانیاری باش له‌سه‌ر زمان ده‌ست ده‌خن بۆئه‌وه‌ی ورده‌ورده‌ سود به‌ كارامه‌یان بگێنێت.

 ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر تۆ وتاره‌كانت به‌ زمانی خۆت بنوسیت و چاوپێكه‌وتنه‌كانت به‌ زمانی خۆت بكه‌یت، له‌گه‌ڵ ئینگلیزییه‌كی باش تۆ ده‌توانیت بابه‌تی پێویستت ده‌ستبكه‌وێت له‌ ڕێگه‌ی هێڵی خزمه‌تگوزاریه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و توێژینه‌وه‌ و ڕۆژنامه‌كان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا. ده‌توانیت چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بازرگانه‌ بیانیه‌كان بكه‌یت، ته‌نانه‌ت دیبلۆماتكاره‌كان ڕه‌نگه‌ بنێردرێن بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ بۆ ده‌ستخستنی هه‌واڵ و زانیاری. توانایه‌كی باش له‌ ئینگلیزی مانای وایه‌ تۆ پشت به‌ وه‌رگێڕ نابه‌ستیت و ده‌توانیت خێراتر و گونجاوتر كاربكه‌یت له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌ ئینگلیزیه‌كان. ئه‌گه‌ر ڕێبه‌ری گه‌شتیارانت پێویست بێت له‌ گه‌شتدا، ئه‌وا به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئینگلیزی زۆر پێویسته‌. وه‌كو زمانی نێوده‌وڵه‌تی هێڵی ئاسمانی، فڕۆكه‌وانه‌كان و ده‌سته‌ی ناوفڕۆكه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ریان كه‌ به‌ ئینگلیزی قسه‌ بكه‌ن.

ئه‌گه‌ر تۆ ته‌نانه‌ت ئاماده‌ش نه‌بیت بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شتی ئاسمانی ئه‌نجام بده‌یت، ئه‌وا قسه‌ كردن به‌ ئینگلیزی ئه‌وه‌ پشتڕاست ده‌كاته‌وه‌ كه‌ تۆ توانای ئه‌وه‌ت هه‌یه‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ موشته‌ری و كۆمپانیا و بازرگان و وه‌به‌رهێنه‌راندا بكه‌یت له‌سه‌رانسه‌ری دونیادا. كه‌واته‌، چ شتێك تۆ له‌ فێربونی ئه‌م زمانه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌ ده‌وه‌ستێنێت؟ له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی به‌رده‌ستن له‌سه‌ر ئینته‌رنێت و قسه‌پێكه‌ری زمانی ئینگلیزی زۆر هه‌یه‌ له‌ جیهاندا بۆ ئه‌وه‌ی ڕاهێنانیان له‌گه‌ڵ بكه‌یت، هه‌رگیز كاتێكی باشتر له‌ ئێستا نابێت بۆ ده‌ستپێكردن به‌ فێربوونی زمانی ئینگلیزی. ئێستا په‌رتوكێك هه‌ڵبگره‌ و چه‌ند وشه‌یه‌ك فێر ببه‌، یان ته‌نانه‌ت ئه‌مڕۆ ده‌ست به‌ كۆرسێك بكه‌ و یه‌كه‌م هه‌نگاوت بنێ به‌ره‌و بوون به‌ یه‌كێك له‌و ( ٨٠٠) هه‌شت سه‌د ملیۆنه‌ كه‌سه‌ی قسه‌پێكه‌ری زمانی ئینگلیزی له‌ جیهاندا.

ئا: ژیلان سابیر محمد

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.