وەزارەتی دەرەوەی رووسیا هۆشدارییەکی توند دەداتە سوپای ئەمریکا لە هێرشکردنە سەر حکومەتی سوریا.
سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كانی روسیا له زاری گه‌وره به‌رپرسێكی ئه‌و وڵاته‌وه بڵاویان كرده‌وه كه روسیا هۆشداری ده‌داته ئه‌مه‌ریكا له گرتنه‌به‌ری هه‌ر هه‌نگاوێكی نه‌خوازراو له سوریا.
وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك له به‌رامبه‌ر لێدوانی جۆن بۆڵتۆنی راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا كه هۆشداری دابوو له ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له پارێزگای ئیدلبی سوریا، سێرگی ریباكۆف جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا رایگه‌یاندوه، هۆشداری ده‌ده‌ینه ئه‌مه‌ریكییه‌كان و هاوپه‌یمانه‌كانیان له گرتنه‌به‌ری هه‌ر هه‌نگاوێكی نه‌خوازراوی نوێ له سوریا.
ریباكۆف ئه‌وه‌شی وتوه، گوێبیستی چه‌ند هۆشدارییه‌ك ده‌بین له‌لایه‌ن واشنتۆنه‌وه، به‌ڵام ئه‌و هۆشدارییانه هیچ له هه‌ڵوێسته‌كانمان ناگۆڕێت له به‌رده‌وامبون له سیاسه‌ته‌كانمان بۆ له‌ناوبردنی ته‌واوه‌تیی سه‌رچاوه‌كانی تیرۆر له سوریا و گێڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری و ژیانی ئاسایی بۆ ئه‌و وڵاته.
پارێزگای ئیدلب له سوریا كه پێگه‌ی چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن و ژماره‌یه‌كی زۆر ئاواره و هاوكات چه‌كداره ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كانه، له‌ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا روبه‌ڕ,ی زنجیره‌یه‌ك هێرشی ئاسمانی و بۆردومان بوه‌وه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ربه حكومه‌تی سوریاوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.