له گوندێك له باشووری وڵاتی نێجیریا هه‌ر یه‌ك له پیاوان و له ئافره‌تان به دوو زمانی زۆر جیا له یه‌كتر قسه ده‌كه‌ن ، به شێوه‌یه‌كی گشتی له قسه‌كردنی ئاساییاندا به ئاشكرا‌و زۆر به روونی هه‌ستیپێده‌كرێت .
ئه‌م شێوه قسه‌كردنه‌ی خه‌لكی ئه‌م گونده پێی ده‌وترێت Ubang یه‌كێكیان له لایه‌ن پیاوان و ئه‌وی دیكه‌یان له لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه قسه‌ی پێده‌كرێت ، تا ئێستا دیارنییە کە ڕێژەی جیاوازیی وشەکان چەندە کە قسەی پێدەکەن ،لێکۆڵەرەوەیەک دەربارەی ئەم جیاوازییە وتوویەتی، "قسەکردنیان بە تەواوەتی وەک دوو فەرهەنگی جیاوازە .
هەروەها ئەوەی ڕوونکردەوە کە زۆر وشە هەن کە لەلایەن هەردوو ڕەگەزەوە بەکاردێت، بەڵام بە تەواوی جیاواز دەیڵێن وەک ئەوەی دوو وشەی جیاواز بن، تەنانەت جیاوازییەکە زیاترە لە زمانی ئینگلیزی بەریتانی و ئەمریکی .
هەردوو ڕەگەزەکە بە تەواوەتی لەیەکتر تێدەگەن بێ بوونی هیچ کێشەیەک، ئەمەش هۆکارەکەی ئەوەیە کوڕەکان تا تەمەنی ١٠ ساڵ زیاتر لەگەڵ دایکیاندان و زمانەکە بە تەواوەتی تێدەگەن و پاش تەمەنی ١٠ ساڵی پێویستە بە زمانی پیاوان قسەبکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.