به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌ر یه‌ك ئه‌وانه‌ی ئۆتۆمبێلیان هه‌یه هه‌فتانه جارێك یان دوو جار یان زیاتر به‌نزین ده‌كڕن، له‌كاتی تێكردنی به‌نزینیش چه‌ن خاڵێك هه‌ن و ئه‌گه‌ر بتوانرێت ڕه‌چاو بكرێن، ئه‌وا به‌سوودی ئابوری و سه‌لامه‌تی ئۆتۆمبێله‌كه ده‌شكێته‌وه.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌ر یه‌ك ئه‌وانه‌ی ئۆتۆمبێلیان هه‌یه هه‌فتانه جارێك یان دوو جار یان زیاتر به‌نزین ده‌كڕن، له‌كاتی تێكردنی به‌نزینیش چه‌ن خاڵێك هه‌ن و ئه‌گه‌ر بتوانرێت ڕه‌چاو بكرێن، ئه‌وا به‌سوودی ئابوری و سه‌لامه‌تی ئۆتۆمبێله‌كه ده‌شكێته‌وه.
وڵاتی ئێمه یه‌كێكه له‌وڵاته هه‌ره‌گه‌رمه‌كانی دنیا و پاش چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی دیكه شه‌پۆله گه‌رما دوا یه‌كه‌كان ده‌ستپێده‌كه‌ن، به‌وه‌ش پێویسته له‌كاتی كڕینی به‌نزین ره‌چاوی ئه‌م خاڵانه بكه‌ین:
1- باشتره به‌یانیان زوو یان شه‌و دره‌نگ به‌نزین بكڕین: له‌و دوو كاته‌دا پله‌ی گه‌رمای زه‌وی نزمترینه و به‌وه‌ش كه زۆرینه‌ی به‌نزینخانه‌كان ته‌نكییه‌كانیان له‌ژێر زه‌وی داده‌نێن، ده‌كرێت پله‌ی گه‌رما كار له‌چڕی به‌نزینه‌كه بكات و كه‌می بكاته‌وه، به‌واتایه‌كی تر، ئه‌و لیتره به‌نزینه‌ی به‌یانیان ده‌یكڕیت هه‌مان ئه‌و لیتره نییه كه نێوه‌ڕوانی هاوین ده‌یكرێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی گۆڕان له‌ئاستی چڕی به‌نزین بۆ ماده‌كانی دیكه‌ی ناوی ده‌گۆڕێت و زیان به‌ئۆتۆمبێله‌كه‌ت له‌ماوه‌ی درێژدا ده‌گه‌یه‌نێت. به‌رزبوونه‌وه‌ی ته‌نها یه‌ك په‌لی گه‌رمی ده‌توانێت هاوسه‌نگیی چڕی به‌نزین و ماده‌كانی ناوی بگۆڕێت.
2- له‌كاتی تێكردنی به‌نزین، په‌مپه‌كه له‌سه‌ر پله‌ی هێواش دابنێ: وه‌ك ده‌زانین هه‌ر په‌مپێكی به‌نزین سێ پله‌ی هه‌یه، خێرا و ناوه‌ند و هێواش، هه‌روه‌ها له‌دوو بۆری پێك دێت، یه‌كه‌میان به‌نزین ده‌كاته ته‌نكیی ئۆتۆمبێله‌كه و دووه‌میان هه‌ڵمی ناو ته‌كییه‌كه راده‌كێشێته‌وه، ئه‌گه‌ر له‌كه‌شی گه‌رمدا به‌پله‌ی خێرا به‌نزین تێبكه‌ین، شڵه‌قانی به‌نزینه‌كه زیاتر ده‌بێت و به‌وه‌ش بڕێكی زۆرتری ده‌بێته هه‌ڵم و له‌ڕێگه‌ی ته‌نفیسه‌كه‌وه ده‌كێشرێته‌وه و به‌وه‌ش سوود له‌و بڕه نا‌بینیت كه خۆت پێت وایه كڕیوته.
3- مه‌هێڵه تانكییه‌كه‌ت له‌نیوه زیاتر خاڵی بێت: به‌هه‌ڵم بوونی به‌نزین جیاوازی هه‌یه له‌كاتێكدا ته‌نكییه‌كه‌ت پڕ بێت یان به‌تاڵ، له‌وه‌ی یه‌كه‌میان به‌هه‌ڵم بوونه‌كه به‌هۆی نه‌بووی هه‌وا هێواشتره و له‌وه‌ی دووه‌میان به‌هۆی بوونی هه‌واو و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی و گۆڕینی په‌ستانی هه‌وای ناو ته‌نكییه‌كه، به‌هه‌ڵم بوونه‌كه خێراتره، بۆیه تانكییه گه‌وره‌كانی به‌نزین سه‌قفی جوڵاوی بۆ داده‌نرێت كه له‌گه‌ڵ ئاستی به‌نزینه‌كه به‌رز و نزم ده‌كات و به‌وه‌ش ناهێڵێت به‌نزینه‌كه به‌ر هه‌وا بكه‌وێت.
4- له‌كاتی بینینی تانكه‌رێك له‌به‌نزینخانه‌یه‌ك، به‌نزینی لێ مه‌كڕه: كاتێك تانكه‌ره‌كان به‌نزین ده‌كه‌نه نێو خه‌زانی به‌نزینخانه‌كان، به‌نزینه‌كه ده‌شێوێت و ئه‌و خڵته و مادانه‌ی له‌بنی خه‌زانه‌كه‌دا نیشتوون، تێكه‌ڵ به‌به‌نزینه‌كه ده‌بنه‌وه خه‌زانی وا هه‌یه ماوه‌ی چه‌ند ساڵه پاك نه‌كراوه‌ته‌وه،به‌وه‌ش زیانی گه‌وره به‌ر بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێله‌كه‌ت ده‌كه‌وێت، چار ئه‌وه‌یه بڕۆیت بۆ به‌نزینخانه‌یه‌كه تر، یائه‌گه‌ر كاتت هه‌بوو ویستت هه‌ر له‌وێ بیكڕیت، لانی كه‌م نیو سه‌عات چاوه‌ڕێ بكه.
سه‌رچاوه - هاتووچۆی سلێمانى
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.