له زه‌ماوه‌ندی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌دارێكی گه‌وره‌دا ( فلادیمیر پوتین) ی سه‌رۆكی روسیا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسا سه‌ما ده‌كات و ئاماده‌بوونیشی ده‌بیته هۆی توڕه‌یی ئۆپۆزیسیۆنی نه‌مسا .
بۆ به‌شداریكردن له‌ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریی ژنه وه‌زیره‌ی ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسا ( كارین كنایسل ) ی ته‌مه‌ن 55 سال ، پۆتین به ئوتومبێلیك و به‌چه‌پكێ گوڵه‌وه له‌گه‌ڵ تیمێكی موزیكی روسیدا ده‌گاته زه‌ماوه‌ندی هاوسه‌رگیری كارین .
ئاماده‌بوونی پۆتین له‌م زه‌ماوه‌نده بۆ پیرۆزبایی كردن له‌م ژنه وه‌زیره كه سه‌ر به‌پارتی ئازادی راستڕه‌و و توندڕه‌وه ، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ریته‌وه كه خۆی و پارته‌كه‌ی به‌دۆستی روسیا داده‌نرێن و داوای هه‌ڵگرتنی سزا ئابوریه‌كانی سه‌ر ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن .
له كاتیكدا روسیا به‌هۆی ده‌ستگرتنی به‌سه‌ر نیمچه دورگه‌ی قه‌رمدا له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپاوه روبه‌روی ره‌خنه‌ی توند بوه‌ته‌وه ، بۆیه ئۆپۆزیسیۆنی نه‌مسا ناڕه‌زایی توندی به‌رامبه‌ر به‌ئاماده‌بونی پوتین ده‌ربڕی، به‌و پێیه‌ی زیان به‌رۆڵی ڤیه‌نا ده‌گه‌یه‌نێت كه ئێستا سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات .
جیی باسه ، ئه‌و سه‌ماكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی روسیا له‌گه‌ل وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسا ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له میدیاكانی جیهان لیكه‌وته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.