Erbil 38°C پێنجشەممە 06 ئاب 15:58

کاتژمێری قوربانییه‌کی که‌شتی تایتانیک مه‌زاد ده‌کرێت

نرخه‌كه‌ی 11 هه‌زار دۆلاری تێپه‌راندووه‌
کوردستان TV
100%

یه‌كێك له‌ قوربانیانی كه‌شتی تایتانیك كاتژمێره‌كه‌ی گیرفانی ده‌خرێته‌ زیادكردنی ئاشكرا بۆ فرۆشتن و تا ئێستا نرخه‌كه‌ی 11 هه‌زار دۆلاری تێپه‌راندووه‌ .

 سینایی كانتۆر خاوه‌نی كاتژمێره‌كه‌یه‌ كۆچبه‌رێكی روسی _ یه‌هودی بووه‌ ، له‌و كاته‌ی له‌گه‌ڵ " مه‌ریه‌م " ی هاوسه‌ری به‌ره‌و نیۆیۆرك گه‌شتیان كردووه‌ له‌ روداوه‌كه‌ خنكاوه‌ ، به‌ڵام " مه‌ریه‌م " ی هاوسه‌ری له‌ رووداوه‌كه‌ رزگاری ده‌بێت .

 مه‌ریه‌م ئاشكرایكردووه‌ کاتژمێرەکە لە بەشی کەلەپوری مۆزەخانەی دالاس لە ئەمەریکا هەڵگیرابوو، کە بە عیبری ژمارەکانی لەسەر نوسراوە و وێنەی پێغەمبەر موسای لەسەر بووە ، وتیشی هاوسه‌ره‌كه‌ی بۆ خوێندنی پزیشکی ددان گەشتی ئەنجامداوە، مەریەم لەو کاتەدا پزیشک بووە و نرخی بلیەتەکانیان ٢٦ پاوەنی ستەرلینی بووە كه‌ یه‌كسانه‌ به‌ 3 هه‌زار و 666 دۆلاری ئه‌مریكی .

 لە بەرەبەیانی ١٥ی نیسانی ١٩١٢ کەشتی تایتانیک کە هەڵگری دوو هەزار و ٢٢٤ سەرنشین بوو بەهۆی بەرکەوتنی لەگەڵ شاخێکی سەهۆڵینی ژێر ئاو نقومبوو، لە ئەنجامدا هەزار و ٥٠٣ سەرنشین خنکان، لەکۆی ئەو ژمارەیەش دەیان سەرنشینیان یەهودی بوون . رێکەوتی ٢٤ی ئایاری ١٩١٢، کانتۆر-ی تەمەن ٣٤ ساڵ لە گۆرستانی ماونت زیۆن بە خاک سپێردرا.

 کاتژمێرە گیرفانییەکەی و تەلەسکۆپێک و چەند پەرتوکێک و پاسپۆرتەکەی لەگەڵ چەند دراوێکی کەمی ئەڵمانی و ئینگلزی تاکە سامانی بوو، کە لەدوای خۆی بۆ مەریەمی هاوسەری جێهێشت .

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.