Erbil 38°C پێنجشەممە 06 ئاب 17:53

به‌جێبه‌جێکردنی ئه‌م چه‌ند ڕێگایه‌ ئۆتۆمبێله‌که‌ت که‌مترین به‌نزینی ده‌وێت

لەرێگادا
کوردستان TV
100%

 په‌یجى فه‌رمى هاتووچۆى سلێمانى له‌هه‌ژماری خۆیان له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك ،  ئاماژه‌ به‌و خاڵانه‌ ده‌دات كه‌ له‌رێگادا چۆن ئۆتۆمبێل كه‌مترین به‌نزینى ده‌وێت به‌م شێوه‌یه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ : 

لەنێو رێگاکانی کەمترکردنەوەی سەرفکردنی بەنزیندا ١٠ رێنمایی دەخەینەروو لەوانەش: 
١. شۆفێری بەخێرایی لێخوڕین دەبێتە ھۆی زیاتر سەرفکردنی سوتەمەنی بۆیە باشترە لەنێوانی ٨٠ بۆ ١٠٠ لێ بخوڕیت 
٢. نابێ لەکاتی شۆفێردا پەنجەرە بکەیتەوە چونکە ئەمە دەبێتە ھۆی زیادبونی رێژەی روبەرووبونەوەی ھەوا بۆ نَو ئۆۆمبیلەکە و توانا و ماندوێتی مەکینەکە زیاتر دەبێ و بەمەش سوتەمەنی زیاتر سەرف دەبێت
٣. دەبێ فشاری تایەکان بەجۆرێک دابنێیت کەکۆمپانیای بەرھەمھێن دیاری کردووە چونکە زیادبون و کەمی ھەوا لەتایەکان دەبێتە ھۆی زیاتر سەرفبونی سوتەمەنی. 
٤. ھەوڵ بدە پەنجەرەکان دابخەیت لەکاتی بەکارھێنانی فێنککەرەوەدا تا زیاتر بەنزین سەرف نەکات
٥. بەپێی رێنماییەکانی ھاتوچۆ ھەوڵ بدە ئۆتۆمبیلەکەت تاریک بکەیت و لەکاتی پارک کردندا لەبەر سێبەر دایبنێ. 
٦. باری زۆر لەئۆتۆمبیلەکەدا دەبێتە ھۆی زیاتر توانا سەرف کردنی مەکینەکە و بەرزبونەوەی سەرفکردنی سوتەمەنی. 
٧. لەکاتی قەرەباڵغیدا ئۆتۆمبیل لێ مەخوڕە و زوو زوو بوەستیت ئەمەش کاتی شۆفێری زیاتر دەکات و بەنزین زیاتر سەرف دەبێ.
٨. ھەوڵ بدە مانگانە چاکسازی و چێکی ئۆتۆمبیلەکە بکەیت و فلتەر و پلاک بگۆڕیت و ھەر پشتگوێخستنێک لەچاککردنی مەکینەکەدا دەبێتە ھۆی زیاتر سەرفکردنی بەنزین. 
٩. کاتێ ئۆتۆمبیل دەکڕیت ھەوڵ بدە مەکینەی بچوک بێت تا کەمتر سەرف بکات. 
١٠. ھەوڵ بدە بەیانیان کەمتر ئۆتۆمبیل گەرم بکەیت تا سوتەمەنی زۆر نەخوات، تەنیا نیو دەقیقە بەسە بۆ گەرم کردن و دواتر بەھێواشی دەرچۆ.


شوان عه‌زیز

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.