وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به پشوی رۆژانی شه‌ممه رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه ناكرێت رۆژانی شه‌ممه بكرێته پشوی هه‌میشه‌یی.
یەکەم: بە پێى یاسایى وەزارەتى پەروەردە ناکرێت ڕۆژانى شەممە بکرێتە پشووى هەمیشەیى و ئەو بڕیارەى کە تەنها بۆ ساڵى ڕابردووی خوێندن درا، پەیوەندى بەو دۆخە نەخوازراوەوە هەبوو کە هاتە پێشەوە.
دووەم: بە پێى ساڵنامەى خوێندن، ناکرێت ڕۆژى شەممە پشوو (ئۆف) بێت چونکە ناهاوسەنگى لە بەشەوانەکان دروست دەبێت و دەبێتە هۆى کەمى کات لە تەواوکردنى پڕۆگرامەکان و بەمەش قوتابیان و خوێندکاران زەرەرمەندى سەرەکى دەبن لە ڕووى زانستییەوە.
سێیەم: وەزارەتی پەروەردە هەموو هەوڵی خۆی لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیران داخەتە گەڕ بۆ کارکردن لەسەر پاشەکەوتی خوێندنی لە بەرژەوەندی مامۆستایانی بەڕێز.
وەزارەتى پەروەردە
2018/8/30
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.