ڕۆژى شه‌ممه 2018/9/1 به ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆك و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانى، یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى به‌ست و چه‌ند بڕیار و راسپارده‌یه‌كى نوێی ده‌ركرد، كه ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ن:
1- یارییه‌كانى قۆناغى كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تی قوتابخانه‌كانى تۆپی پێی كوردستان، له رۆژى سێشه‌ممه 2018/9/18 له یاریگه‌ى یانه‌ى زانكۆى جیهان له هه‌ولێر به‌رێوه ده‌چێت.
2- نووسراوى لقى دهۆكى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان به ژماره 48 له رێكه‌وتى 2018/8/5 به راگرتنى یاریزانانى تیپى هه‌ڵبژارده‌ى فوتساڵى كچان بۆ ماوه‌ى یه‌ك وه‌رز له 2018/8/1 تا 2019/6/1 په‌سند كرا، ئه‌مه‌یش به هۆى باپه‌ندنه‌بوونیان و یاری نه‌كردنیان بۆ هه‌ڵبژارده‌ى فوتساڵى پارێزگاى دهۆك له پاڵه‌وانیه‌تى هه‌ڵبژارده‌ى پارێزگاكانى قوتساڵى كچانی كوردستان، یاریزانه‌كانیش ئه‌مانه‌ن: (زینه جه‌میل، رێژین حه‌جى، ئه‌لیفا نه‌وزاد و ڤه‌مان حه‌جى).
3- به هۆى هه‌ڵسوكه‌وتى دوور له گیانى وه‌رزشى و نانه‌وه‌ى ئاژاوه، له یارى كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تى هه‌ڵبژارده‌ى تازه‌پێگه‌یشتووانى پارێزگاكانى كوردستان، له‌لایه‌ن ئه‌م یاریزانانه‌ى له خواره‌وه ناویان هاتووه، بڕیاردرا به راگرتنیان بۆ ماوه‌ى یه‌ك وه‌رز 2017/2018 تا 2018/2019 و غه‌رامه‌كردنی هه‌ر یه‌كێكیان به بڕى 150000 سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
• عه‌لى حوسێن ژماره (7) هه‌ڵبژارده‌ى هه‌ولێر.
• محه‌ممه‌د هاوار ژماره (26) هه‌ڵبژارده‌ى هه‌ولێر.
• ئارى ئه‌نوه‌ر ژماره (17) هه‌ڵبژارده‌ى سلێمانى.
• راوێژ عه‌تا ژماره (22) هه‌ڵبژارده‌ى سلێمانى.
4- بڕیاردرا سه‌رجه‌م یانه‌كانى پارێزگاى كه‌ركووك به‌شدارى له چالاكییه‌كانى وه‌رزى 2018/2019 ـى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستاندا بكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر به‌شدار نه‌بن، به پێی رێنماییه‌كانى یه‌كێتییه‌كه‌مان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
5- هیچ ئه‌ندامێكى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان، بۆى نییه نوێنه‌رایه‌تى یانه‌كان بكات له كۆبوونه‌وه‌كان و چالاكییه‌كانى یه‌كێتییه‌كه‌مان.
6- رۆژى شه‌ممه رێكه‌وتى 2018/9/15 كۆبوونه‌وه‌ى هونه‌رى و تیروپشكى خولى یانه پله‌نایابه‌كان و پله‌یه‌كه‌كانی كوردستان بۆ وه‌رزى 2018/2019 ئه‌نجام ده‌درێت، بۆیه داوا له نوێنه‌رانى یانه‌كان ده‌كه‌ین له كاتژمێر 12:00 ـى نیوه‌ڕۆی هه‌مان رۆژ له باره‌گه‌ى یه‌كێتییه‌كه‌مان ئاماده‌بن، پێویسته نوێنه‌رى یانه سه‌رۆك یان جێگرى سه‌رۆك یان سكرتێر یان ئه‌ندامێكى یانه‌كه بێت و به نووسراوى فه‌رمى یانه‌كه‌ى ئاماده‌بێت.
7- به هۆى كه‌مته‌رخه‌مى له به‌رێوه‌بردنى هه‌ردوو یاری نێوان (ده‌ربه‌ندیخان ـ هه‌ڵۆ) و (ئارارات ـ سیروانی نوێ) له قۆناغى كۆتایی خولى پله‌یه‌كى لاوانى كوردستان، بڕیاردرا به را‌گرتن و دوورخسته‌وه‌ى هه‌ردوو ناوبژیوانى ناوه‌ڕاست (محه‌ممه‌د ته‌ها و ئه‌حمه‌د نوفل) تا كۆتایی هاتنی خوله‌كه.
8- هیچ یاریزانێكى یانه‌یه‌كى جیاواز بۆى نییه یارى بۆ تیپى لاوانى یانه‌یه‌كى دیكه بكات، چونكه ئه‌مه ده‌رچوونه له رێنماییه‌كانى یه‌كێتییه‌كه‌مان و هه‌ر یاریزانێك یارى كردبێت یان بیكات ئه‌نجامى یارییه‌كه به (3-0) گۆڵ بۆ تیپى به‌رامبه‌ر هه‌ژمار ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.