سێ كارمه‌ندی هه‌واڵگری كه‌ركوك هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵه كوردێك و بڕێكی زۆر پاره‌و ئاڵتوونی ماڵه‌كه ده‌به‌ن و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار ده‌ڕۆن.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌كممه له گه‌ڕه‌كی 16ی ئابی شاری كه‌ركوك 3 چه‌كداری نه‌ناسراو به جل و به‌رگی سه‌ربازی هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵی هاوڵاتییه‌كی كورد و بڕی 3 ملیۆن دینار و چه‌ند مسقاڵ ئاڵتونێك ده‌به‌ن و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵدێن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 3 چه‌كدار كه جل و به‌رگی سه‌ربازی عێراقیان له به‌ر بوو هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی هاوڵاتییه‌كی كوردی كه‌ركوكی له گه‌ڕه‌كی 16ی ئاب به ناوی "ڕه‌فعه‌ت ئیسماعیل ئه‌حمه‌د" و خۆیان كارمه‌ندی هه‌واڵگری كه‌ركوك ناساندووه و دواتر به زه‌بری هێز بڕی 3 ملیۆن دیناری عێراقی و چه‌ند مسقاڵ زێڕی خێزانی ناوبراویان لێ بردوون و به‌ره‌و شوێنێكی نه‌ناسراو هه‌ڵاتوون.
ڕاشیگه‌یاند: دوا به‌دوای ڕووداوه‌كه پۆلیسی كه‌ركوك ئاگادار كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام پۆلیس تا ئێستا نه‌گه‌یشتۆته هیچ سه‌ره‌داوێك بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و 3 چه‌كداره‌ی كه جلی سه‌ربازیان له‌به‌ر بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.