Erbil 38°C ھەینی 08 ئایار 10:04

هاتووچۆ: مامەڵەی گواستنەوەی خاوەنداریەتی ئۆتۆمبێل (کڕین و فرۆشتن) به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت

له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا
کوردستان TV
100%

له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى هاتووچۆی هه‌رێم  له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌ى گواستنه‌وه‌ى خاوه‌ندارێتى  ئۆتۆمبێل كڕین و فرۆشتن به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت : 


بۆ هەمو هاوڵاتیەکی عێراقی وهاوڵاتی بیانی کە بەڵگەنامەی نیشتەجێ بوونیان هەیە
مەبەست: 
کواستنەوەی خاوەنداریەتی ئۆتۆمبێل لەهاوڵاتیەک بۆ هاوڵاتیەکی تر.

مەرجەکان: 
١. ئەو هاوڵاتیەی ئۆتۆمبێلەکەی بە ناوی خۆی دەکات تەمەنی (١٨) ساڵی تەواو کردەبێت.
٢. ئامادەکردنی و پێشکەشکردنى هەموو بەڵگەنامەى کەسایەتیەکانی خاوەن ئۆتۆمبێلەکە.
٣. بۆ هاوڵاتی هەرێم بەڵگەنامەی نیشتەجێبوونی پێویستە، بەلام بۆ هاوڵاتی دەرەوەی هەرێم پشتگیری نەشتەجێبوونی پێویستە.
٤. ئۆتۆمبێلەکە بە یاسایی هاتیبتە ناو سنورەکانی هەرێم.
٥. ئەگەر هاوڵاتیەکە بیانی بێ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر وکرێ وبیناسازی و کشتوکاڵ بەناوی ناکرێت تەنها ئۆتۆمبێلی تایبەت دەکرێت.

بەڵگەنامەکان: 
١. رەگەزنامەی عراقی (ئەگەر عیراقی بێ).

٢. ناسنامەی کەسایەتی (ئەگەر عیراقی بێ ).

٣. کارتی زانیاری یان (پشتگیری نیشتەجێبوون).

٤. ئەگەر بیانی بێ (پاسپۆرت وبەڵگەنامەی نشتەجێبوون لە لاین وەزارەتی ناوخۆ رێگا پێ درابێ.

بریکاری و نوێنەریکردن: 
بەڵێ، لەکاتی پێدانی وەکالەتی گشتی و وەکالەی تایبەت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 
١. (٥٢,٥٠٠) دینار بۆ گۆڕینی خاوەنداریەتی ئۆتۆمبێل (کرێ، تەکسی) و (تایبەت) و ئەگەر بارهەڵگر بێت (١٠,٥٠٠) هەزار دینار دەدات.

١. لە پشکنینی ئۆتۆمبێل (٢٠,٠٠٠) هەزار دیناری عێراقی دەدات ئەگەر پێویست بە پشکنین (P.V.I) نەکات.

٣. لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگاکانی هەرێم (٣٦,٠٠٠) هەزاری عێراقی دینار دەدات بۆ دروستکردنی تابلۆ و ساڵیانە (تایبەت و کرێ) ئەگەر ترێلە بێ (٥٤,٠٠٠) هەزار دینار ی عێراقی دەدات.

ماوەی پێویست: 
پاش هێنانی فۆرمی پشکنینی ئۆتۆمبێل لە ناو بەڕێوەبەرایەتیەکانی هاتوچۆ (یەک،١) رۆژ تابلۆی وساڵیانە وەردگرێتەوە.

هەنگاوەکان: 
١-یەکەم هەنگاوە پشکنینی ئۆتۆمبێل
دواین هەنگاوە وەرکرتنەوەی سالیانە

ژوورەکان: 
١. پشکنین ئۆتۆمبێل ئەگەر هاتووە ئۆتۆمبیلەکە پێویست بکات و ساڵێک بەسەرنەجوبێت لە دواین پشکنین.
٢. سزادان دەست بەسەرداگرتن ٠پشکنینی ئۆتۆمبێبل.
٣. پرکردن فۆرمی تومارکردنی ئۆتۆمبێل لە لاین کاتب عریزە ٠لە دەروەی بەڕێوەبەرایەتیەکە.
٤. ژووری وەرگرتە و دەرگردە.
٥. رەزامەندی ئەفسەری بەش.
٦. ژووری ژمێریاری.
٧. ژووری پەنچە مۆر لە لاین (ئەفسەری تۆمار).
٨. ژوەری وەرگرتنی مامەلەکە و تۆمارکردنی لە تۆمارکەکان.
٩. وەرگرتنی سالیانەوە.

واژو: 
لە پشکنین ئۆتۆمبێل/
١- (٢) دوو واژو کارمەندی بەراد بۆ (دلنیابون لە سەلامەتی ئۆتۆمبێل).
٢- (١) یەک واژوی سەرۆکی لێزنەی پشکنین (دلنیابون لە سەلامەتی ئۆتۆمبێل).
٣. واژو کاتبەی کۆمپیوتر. بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگاکان هەرێم /
١. واژو ئەفسەر لە سەر مەنەفیست بۆ (راستی ودروستی مەنەفیست).
٢. واژو کارمەندی سزادان و دەست بەسەرداگرتن
٣. واژو ئەفسەری تۆمار (لە ئامادەبوون خاوەنی مامەلەگە یان بریکار).
٤. پەنجەمۆر خاونی ئۆتۆمبێل.
٥. واژو کارمەندی ژمێریاری
٦. واژو وەرگری مامەڵەکە
٧. واژو تۆمارکردنی لە سەر مامەلەکەوه.
٨. واژوکردنی لە تۆمارەکان
٩. واژو ئەفسەر تۆمار لە سەر (سالیانە).
١٠. واژو رێخری سالیانە لە سەر (سالیانە).

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
١. لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگاکانی هەرێم فۆرمی تایبەت هەیە پێویستە پربکریتەوە لە لایەن عه‌ریزە نوس پیش ئەوەی سەردانی بۆ ناو بارگا. ٢. فۆرمی پشکنینی ئۆتۆمبێل تایبەت هەیە.


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.