پۆلیسی گه‌رمیان له ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: شه‌وی ڕابردوو له‌گوندی ساڵح ئاغا سه‌ر به‌ناحییه‌ی قۆره‌توو گه‌نجێك به‌ناوی ( هه‌فاڵ جه‌مال علی ) له‌دایكبووی 1996 به‌چه‌كی تاپڕ كوژرا.
له باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه پۆلیس ئاشكرای كردووه كه به گوته‌ی برایه‌كی ناوبراو كه تا دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو له‌پاسه‌وانی مه‌ره‌زه بووه له‌گه‌ڵ براكه‌ی، دواتر به‌جێی هشتووه.
ڕاشیگه‌یاندووه: ئه‌وبرایه‌ی كه كوژراوه به‌مه‌به‌ستی پاسه‌وانی كردن له مه‌ره‌زه شه‌و له‌وێ ماوه‌ته‌وه به‌یانی ئاگاداربوون كه كوژراوه.
ده‌شڵێت: له‌ئێستادا ته‌رمه‌كه‌ی هێنراوه‌ته به‌شی پزیشكی دادوه‌ری قه‌زای كه‌لار و پۆلیس ده‌ستی به‌لێكۆڵینه‌وه كردووه له‌سه‌ر ڕوداوه‌كه و برای كوژراوه‌كه‌ش به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی ماده‌ی 405 به‌ند كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.