Erbil 38°C ھەینی 08 ئایار 10:03

وەزارەتی پەروەردە ڕێنمایه‌ک بڵاوده‌کاته‌وه‌

خوێندنگا ناحكوومیه‌كان ده‌گرێته‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە نوسراوی فەرمی هۆشداری دەداتە سەرجەم پەیمانگا و خوێندنگا ناحكومیەكان، كە دەبێت لەگەڵ ساڵنامە و پرۆگرامی وەزارەتی پەروەردە دەوام بكەن .

له‌ نووسراوێكدا وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه‌، رۆژی 29 ئەیلوولی 2018 بە ژمارە 10735 دەرچووەو ، واژۆی(عسام عسمت یونس )، بەرێوەبەری خوێندگا و پەیمانگا ناحكومیەكانی لەسەرەو، وێنەیەكی دەست ڕاچڵەكین كەوتووە، تیایدا داوا لە بەرێوەبەرایەتییەكانی پەروەردەكانی هەولێر و دهۆك و سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان كراوە " سەبارەت بە دەوامی فەرمی بۆ ئەمساڵی خوێندنی 2018-2019 گشت باخچە و خوێندنگا و پەیمانگە ناحكومیەكان ئاگادار دەكەینەوە، كە دەبێت بە پرۆگرامەكانی وەزارەتی پەروەردە پابەند بن".

ئاماژە بەوەشكراوە"  دەبێت سەرجەمیان پابەندی، پەیڕەوەی پرۆگرامەكان و خشتە  و ساڵنامەی وەزارەت بن، سەبارەی بە كردنەوەی دەوامی فەرمی و رۆژانی پشووی فەرمی لە هەمان رۆژو بەرواری دەستنیشانكراو ".

ئەوەش خراوەتەروو" نابێت گۆرانكاری بەهیچ جۆرێك تیادا بكرێت و واتا زوتر یان درەنگتر دەست بەدەوام بكەن، بەپێچەوانەوە خۆیان بەرپرسیارن و رێككاری یاساییان لەدژ دەگیرێتە بەر".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.